باشه کاتێک کوندالینی به‌رزئه‌بێته‌وه وه‌ک ئه‌وان باسیان کرد تێ ئه‌په‌رێت به‌ناو شه‌ش ناوه‌ند دا٠ وه ئه‌و شه‌ش ناوه‌نده به‌رپرسیارن له جه‌سته‌ت،لە دەروونت سۆزداریت وە لایەنی رۆحیت٠ ئینجا،کاتێک ئه‌م ناوه‌ندانه لە مه‌ترسی دا دەبن هه‌ندێک له‌به‌ر شه‌که‌تی،ره‌نگه هه‌ندێک شتی تر ئینجا پێویستی به به‌خێوکردنه وه ئه‌م کوندالینییه خزمه‌تیان ئه‌کات٠ نه‌ک ته‌نها خزمه‌ت به‌ڵکو پێکیانه‌وه ئه‌به‌ستێته‌وه‌٠ وه تۆ که‌سایه‌تیەکت دەبێت له دۆخێکدایت به‌ته‌واوی هەمئاهەنگە٠ به‌ڵام کاتێک کە مه‌ڵاشوت کون ئه‌کات٠ له‌سه‌ره‌تادا ناوه‌نده‌کان روناک ئه‌کاته‌وه‌٠ ئینجا ته‌ندروستیت به‌ره‌و پێش ئه‌چێت،وه لە لایەنی دەروونیەوە هاوسه‌نگ دەبیت وه له‌روی سۆزدارییه‌وه تێده‌گه‌یت٠ به‌ڵام گه‌وره‌ترین شت که‌رووده‌دات له‌تۆدا ئه‌وه‌یه ئه‌بیته که‌سایه‌تییه‌کی نوێ کە کۆمه‌ڵایه‌تیە وە به ئاگایە٠ وەکو ئێستا ووتم -بەئاگای کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌توانیت هه‌ست به که‌سانی تر بکه‌یت٠ ئه‌توانیت هه‌ست بەو ناوەندانە بکه‌یت له‌سه‌ری په‌نجه‌کانتا٠ ئه‌توانیت هه‌ست بەو ناوەندانە بکه‌یت له‌سه‌ری په‌نجه‌کانتا٠ هه‌ست به‌و هه‌وا سارده ئه‌که‌یت له ده‌سته‌کانتا به‌تایبه‌تی له‌سه‌ری په‌نجه‌کانتا وه سه‌ری په‌نجه‌کانت دەلالەتی چاکرا جیاوازه‌کانن کە لێره ده‌رئه‌که‌ون٠ ئه‌گه‌ر هه‌ندێک شتی هه‌ڵه هه‌بێت له ناوه‌نده‌کاندا له‌سه‌ری په‌نجه‌کانتا ده‌رئه‌که‌ون به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ندێک شتی هه‌ڵه هه‌بێت له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا ده‌ر ئه‌که‌وێت چونکه تۆ ئه‌بیته دیسان ئه‌یڵێمه‌وه ،پرسیارێک بۆ بوون تۆ ئه‌بیته بەئاگای کۆمه‌ڵایەتی٠ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆ بێزارنیت تۆ به‌ته‌واوی له ئاشتیدایت له‌گه‌ڵ خۆتدا وه به‌ته‌واوی ره‌زامه‌ندیت٠
08.07.1999