ئێستا کاتێک ده‌ستت دائه‌نێیت به‌ره‌وروی خۆت وه هه‌وڵبده کە ئەو هالەیەی لە دەورتە بیخەیتە چوارچێوەی خۆیەوە٠ ئینجا ئه‌توانیت خۆت بدۆزیته‌وه٠ ئه‌گه‌ر جه‌سته و هۆش لاسه‌نگ بوو ئه‌وکاته ده‌ستی راست له‌سه‌ر سه‌ری په‌نجه‌کان ناوه‌نده جیاوازه‌کان پیشانی ئه‌دات٠ وه کاتێک کێشه‌یه‌کی سۆزداری هه‌بێت ده‌ستی چه‌پ پیشانی ئه‌دات٠ ئه‌م شه‌پۆلانه هه‌مووی وه‌ر ئه‌گریت له ڕێی هه‌سته‌کانه‌وه ئه‌خوێنرێنه‌وه و ئه‌توانیت هه‌موو شته‌کان بسه‌لمێنیت٠ لێره دانیشه، ئه‌توانیت هه‌ست به شه‌پۆله‌کانی هه‌موو که‌سێک بکه‌یت٠ رۆژێک وتم مۆزارت له‌دایک بوونه‌که‌ی زانراو بوو پێشتر٠ ئینجا وتیان چۆن بزانین وایە؟ وتم ته‌نها ده‌سته‌کانتان دابنێن وه بیر بکه‌ره‌وه له مۆزارت وه راسته‌وخۆ چالاکانه شه‌پۆله‌کان ده‌ستئه‌که‌ن به ڕژان‌٠ کاتێک ئەو رۆحه زانراوانە هه‌ر مۆزیکێک ئه‌ژه‌نن یان هه‌ر وێنه‌یه‌ک ئه‌کێشن به‌هۆی ناسینی خۆیانه‌وه ئه‌وه گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی خۆشییه چونکه تۆ بیری لێناکه‌یته‌وه‌٠ به‌ڵام بنەمای داهێنانی ئەو خۆشیە ئه‌بنه یه‌ک له‌گه‌ڵ تۆدا٠ تۆ هه‌ست به رژانی خۆشی ده‌که‌یت له‌ناوتا٠ وه‌تۆ چێژی لێئه‌بینیت ته‌نها لەبەر خۆشی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆح خۆشییه له‌ناوتا٠ رۆح بریتییه له خۆشی ، واته قه‌ت دڵ خۆشی و دڵته‌نگی نییه یه‌ک شته، شادی٠ دلخۆشی یه‌ته ناوته‌وه کاتێک نازی ئیگۆت دەکێشیت وه دڵتەنگی دێت کاتێک سوپەر ئیگۆ ئازاردەچێژێت٠ تۆ دوانه‌یی به‌ده‌ست ئه‌هێنیت له‌م دوانه‌دا وه‌تۆ ئه‌بیته خۆشی، کاتێک که تاکه چونکه تۆ ئه‌بیته بینه‌ر له ژه‌نین دا٠ تۆ زیاتر تێوەناگلێی٠ وای دابنێ تۆ له ئاوێکدایت وەترست هه‌یه له نقوم بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌پۆله‌کان ئه‌بینی له‌ده‌ورت٠ به‌ڵام وای دابنێ تۆ له به‌له‌مێکدایت وه دامه‌زراویت، تۆ دامه‌زراویت له به‌له‌مه‌که‌دا ئینجا تۆ خۆشی له هه‌مان ئەو شه‌پۆلانە وه‌رئه‌گریت٠ ئه‌وه بلیمه‌تییه‌که که‌تۆ ئەبێت پێی بگەیت٠
30.09.1982