کاتێک ئێمه خۆمان ناناسین،چۆن ده‌توانین قسه بکه‌ین ده‌رباره‌ی هەر شتێک؟ وه‌ک ئەوەی بڵێی ئه‌مه خانووه‌که‌مه،ئه‌مه سه‌یاره‌که‌مه ئه‌مه ژنه‌که‌مه ،ئه‌مه مێرده‌که‌مه‌٠ هه‌مووشتێک من به س ئه‌م منه له کوێیه تاکو بۆ کوێ دەگەڕێتەوە؟ بۆیه پێویسته ئێمه بچینه‌وه ناو خۆمان ئه‌ی چۆن ئه‌توانین بچینه‌وه ناو خۆمان، ئەمە خاڵە کەیە٠ چوونه وه ناوه‌وه مه‌حاڵه٠ ئه‌گه‌ر من ئه‌مه بڵێم تکایا ئاگایت با له ناوه‌وه بێت، تۆ نا‌توانیت وابکه‌یت٠ ئه‌م روداوه شوێنێک ئه‌گرێت که کۆ‌ندالینی به‌رزئه‌بێته‌وه‌ت٠ دوای ئه‌م رووداوه ئاگایت ڕائه‌کێشرێت بۆ ناوه‌وه وه کاتێک به‌رزئه‌بێته‌وه ،تێده‌په‌رێت به‌ناو مەڵاشووتدا وه تۆ له په‌یوه‌ندیدایت له‌گه‌ڵ هەموو ئەم ووزانەی دەورت٠ یه‌که‌م شت کە ڕووده‌دات تۆ هه‌ست به‌هاتنی شه‌پۆلێکی سارد ئه‌که‌یت له سه‌ری په‌نجه‌کانت٠ تۆ هه‌ست به هاتنی شه‌پۆلێکی سارد ئه‌که‌یت له‌سه‌رسه‌رت٠ تۆ سه‌رت ئه‌سورمێت له‌مه‌دا به‌ڵام ئه‌م ئه‌زموونه زۆر هێمنە٠ هه‌ست به‌وپه‌ری ئارامی ئه‌که‌یت وه‌چاوه‌کان دەست دەکاتبە بریسکانه‌وه‌٠ به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌وه ئه‌مه یه‌که‌م رووداوه بۆتۆ تۆئه‌بیته ئاشتیخواز٠ به‌ته‌واوی٠ چۆن؟ ته‌ماشاکه له‌راستیدائێمه بیر ئه‌که‌ینه‌وه هه‌موکاتێک بیرکردنه‌وه مان به‌رزئه‌بنه‌وه و دائه‌به‌زن،به‌رزئه‌بنه‌وه و دائه‌به‌زن٠ له‌نێوان ئه‌م بیرکردنه‌وه‌دا بۆشاییه‌ک هه‌یه‌٠ کاتێک که بیر ئه‌که‌ینه‌وه بیرئه‌که‌ینه‌وه ده‌رباره‌ی رابردوو یان داهاتوو ده‌رباره‌ی ئێستامان بیر ناکەینەوە ،ئێمه ناتوانین بیر بکه‌ینه‌وه‌٠ وه کاتێک کوندالینی به‌رزئه‌بێته‌وه ئەو کاتە ئەو بیرۆکانە درێژ دەبنەوە وه ئه‌م بۆشاییه زیاد دەکات، وه ئه‌وه شوێنێکه که تۆ لێوه‌ی ده‌بیته (ئه‌گایی بێ بیرکردنه‌وه)٠ تۆ به ئاگایت به‌ڵام بێ بیرکردنه‌وه‌یت٠ ئه‌وه شوێنێکه‌یە ،که تۆ له‌ئێستادایت،وه تۆ له ئاشتیدایت٠
27.03.1994