ئاشتی لە ناو خۆتا بینا بکە

زۆر گرنگەکە ئێمە بە شیوەیەکی لەم جۆرە گەشەبکەیت کە ئاشتی بخوڵقێنین٠ وە ئاشتی ببەخشین بە کەسانی دی کە و ببین بە نمووبەیەک بۆی٠

بەشێوەیەکی سروشتی ئێمە کەسێکین بڕوامان بە ئاشتی هەیە، چونکە بەبێ ئاشتی هیچ گەشەسەندنێک ڕوونادات٠ دەبێت بە تەواوەتی ئاشتی بوونی هەبێت٠ ئەگەر ئاشتی لە دل و دەرونتدایە، ئەگەر ئاشتی لە چواردەورتدایە، تۆ لە نەتەوەیەکی جواندا پەروەردە دەبیت٠ نەک بەبێ هیچ ترس، نەک بەبێ هیچ گوشاریک بەڵکو لە ناخەوە: ئەگەر تۆ کەشیکیت ئاشتیت لە دڵتدا چەسپاندوە، وەکو ئەوەنیە بڵێن ئیترئەو لە هیچ شتێک ناترسێت٠ بەڵام ئەو ئاشتی بڵاودەکاتەوە٠ ئەو ئاشتی دەبەخشێت٠ هەرکەسکیش لەم جۆرەکەسانە نزیک دەبێتەوە، ئاشتی بەدەست دێنی، هەست بە هێمنیەکی ڕادەبەدەر دەکات٠ ئێوە هەمووتان ڕاستی خۆتان دەزانن٠ ئێستا ئەمە ڕۆحە لەرینەوەی ئاشتی و خۆشی دەنێرێت٠ لەهەر کوێ بیت، لەرینەوەی ئاشتی هەر دەنێریت٠ ئاشتی دەخولقێنیت٠ چەندین ڕێگای بۆ خولقاندنی ئاشتی دەدۆزیتەوە، دەزانیت کە چۆن کەش و هەوایەکی هێمن دامەزرێنیت٠ زۆر گرنگەکە ئێمە بە شیوەیەکی لەم جۆرە گەشەبکەیت کە ئاشتی بخوڵقێنین٠ وە ئاشتی ببەخشین بە کەسانی دی کە و ببین بە نمووبەیەک بۆی٠ ناتوانم باوەڕ بەوە بکەم لە دەلهی کەسانێکی زۆرم هەبوون کە درکیان بە رۆحی خۆیان دەکرد٠ هەرگیز پێشبینی ئەوەم نەکردبوو٠ پێش هەموو شتێک، دەبوایە چاوەڕێم بکردایە تاوەکو کەسەکان مێشکیان کامڵ دەبێت بۆ تێگەشتن لە کارەکەی من، جونکە ئێمە بەشێکمان هەبوو وە زۆر خاڵک ژیانیان لە دەست دا، ڕەوشیان لە دەست دا٠ من ڕوبوڕوی هەموو ئەمانە بومەتەوە،من خۆم بینیومە ئەوان نەیان توانیوە: نەیان توانیوە لە کەسانی کە خۆشببن٠ کەواتە لێک خۆشبوون شێوازێکی زۆر باشە بۆ تێگەشتنی ئازاری کەسانی تر٠ وە کێشەکانی کەسانی کە، بەڵام لەم قوڵاییەدا دە بێت پەرەبەخۆت بدەیت٠ لەجیانی ئەوەی توڕە بیت، قینە لە دڵ بیت، ئەگەر توانیت پەرە بەو ئاشتیە بدەیت لە خۆتتدا، ئەگەر دەتوانیت ڕێکی بخەیت بۆ ئەوەی ئاشتی هەبێت لە مێشکتدا لەڕێگەی خۆشەویستی پیرۆزەوە هچ پێویست ناکات شتی زیاتر ئەنجام بدەیت٠ ئەوە تەنها ئاشتیە کە تۆ ئێشتا هەتە، لە دڵتدا٠ تەنها هەستی پێ بکە٠ تۆ کەسێکی ئاشتی خوازیت٠ تۆ کەسێک نیت کە بە ئاسانی وەڕس بکرێیت٠ تۆ هەرگیز ڕونکردنەوە بۆ توڕە بوونت ناهێنینەتەوە، بۆ تێکدانی مەزاجی کەسەکان٠ تۆ ئەوە ناکەیت٠ تۆ ئە کەسەیت کە سەردەکەویت بەسەر هەموو ئەم توڕەیی و ڕق و کینە زۆربێ مانایە دا٠

21.03.2002