وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌زانیت ئێمه سیسته‌مێکی به‌رێوه‌بردنی ده‌ماری مان تێدایه که کار ئه‌کات وه بەپێی ساهاجا یۆگا،ئێمه ٣ ناوەندمان هه‌یه که ئێوه پێی ئه‌ڵێن ڕاست و چه‌پ و سۆز و سستەمی دەماری پاراسیمپاسیک٠ به‌ڵام بەپێی ساهاجا یۆگا لای چه‌پ بۆخواست و سۆز ئیش ئه‌کات لای راست بۆعه‌قڵ و جه‌سته ئیش ئه‌کات، ئێمه جیامان کردوونه‌ته‌وه٠ وه رێره‌وی ناوه‌ند که پێی ئه‌وترێت’سۆشۆمنا’ که بۆ سه‌رکه‌وتنمانه،با ئامادەبێت ٠ وه له‌ناویدا،چه‌ند ناوه‌ندێکی تر هه‌یه،ناوه‌نده شاراوه‌کان کە لە لایەنی جەستەییەوە گرنگی دەدات بە خانە دەمارەکان کە پێی دەوترێت پلێکسەس٠ وه به‌هه‌مان شێوه گرنگی دەدات بەو بەشەی لای هزرمان، لای ڕاست٠ بۆیە یه‌که‌م ئه‌زمون لای هەر که‌سێک وای دابنێ که ئه‌و ئاساییه،ته‌ندروستی زۆر باشه وه هیچ مامۆستایه‌کی رۆحی هه‌ڵه‌ی نه‌بووه یان هیچ کاتێکی دانەناوە یان نه‌به‌خشیوه به هه‌ندێک شێوازله ڕەفتاری توند‌و تیژ به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی وه‌ها که‌سێک هه‌وایه‌کی سارد له سەریەوە یه‌ته ده‌ره‌وه وه هه‌ست به هه‌وا ساردەکە ئه‌کات لەده‌وری خۆی٠ یۆگا واته یه‌ک بوون له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ووزه بڵاوبووه‌وه‌دا ٠ وه‌کاتێک کوندالینی پێوه‌ی په‌یوه‌ست ئه‌بێت تۆ هه‌ست به‌وانه ئه‌که‌یت، بە تێپەڕ بوونی ئەو ووزەیە بە ناو ده‌سته‌کانماندا٠ تۆ هه‌ست به‌شه‌پۆلێکی سارد ئه‌که‌یت له ده‌سته‌کانتە‌وه تیپەڕ دەبێت‌٠ وه هه‌ست به هه‌موو ئه‌مانه ئه‌که‌یت، سۆز ناوه‌ندی سۆز لێره‌یه لای چه‌پ و لای راست٠ هەردووکیان یه‌ک دەکەون پێکه‌وه بۆدروستکردنی رێره‌وی ناوه‌ند که‌پێی ده‌ڵێین( پاراسیمپاسیتیک) سۆشۆمنا٠ وه ئه‌مانه‌ش رووناک دەبنەوە ٠ وه هه‌ندێک که‌س ئه‌زمونی مه‌زنیان هەیە، من ئه‌ڵێم کە هەرکاتێ کە کۆندالینی خۆیان سەر ئەخەن به‌دڵنییاییه‌وه یه‌که‌مجار ئاگایی بێ ئه‌ندێشه هه‌ست پێده‌که‌یت کاتێک به‌م سه‌نته‌ره‌دا تێده‌په‌رێت٠ وه کاتێک تێده‌په‌رێت تۆ هه‌ست به‌م هه‌وا سارده ده‌که‌یت له‌ده‌سته‌کاندا وه هه‌وای سارد به‌ده‌ورتدا وه بە پێی ئەو که‌سه‌یە کە هەست بە چی ئەکات ٠ هه‌ندێک که‌س ئه‌م ناوه‌نده‌یان کەمێ لاوازه له ده‌سته‌کانداهه‌ستی پێناکه‌ن ره‌نگه له سه‌ریاندا هه‌ستی پێ بکه‌ن٠ یان هه‌ندێک که‌س هه‌ستی پێده‌که‌ن له ده‌سته‌کاندا به‌ڵام هێشتا مێشکایان بیرده‌کاته‌وه وه ره‌نگه له سه‌ریاندا هه‌ستی پێنه‌که‌ن، بە پێی کەسەکە٠ به‌ڵام سەرەنجال هه‌مووکه‌س هه‌ستی پێده‌کات له ده‌سته‌کانیدا وه له‌ئێسکی مه‌ڵاشوه‌وه ده‌رئه‌چێت٠
30.06.1990