ستایڵی ژیانی ئێمە، شتێکە زیاتر ئەمانباتە دەرەوە وەک لە ناوەوە٠ کەواتە با هەوڵ بدەین بزانین کە چۆن بچینە ناوەوە٠ بەبڕوای من تاکە ڕێگا ئەوەیە کە حاڵەتی ئاگایی لە بیرنەکردنەوەدا بەدەست بهێنیت لەڕێگای ژیانی کۆمەڵیی و مێدیتەیشنەوە وەهەروەها بەشێوەی تاکە کەسیش٠ مێدیتەیشنی بە کۆمەڵ و هەروەها مێدیتەیشنی تاکە کەسیش٠ هەوڵبدە بێیتە حاڵەتێک کە بی بیرکردنەوەی٠ هەوڵبدە کە سەرنجت بخەیتە ئاستی ئاگایی بێئەندێشە پاشان گەشەکردنەکە دەست پێدەکات چونکە ئەوە ئێستایە نە ڕابردووە و نە داهاتوو٠ کەواتە ئەگەر تۆ لە ئاگایی لە بێئەندێشە دا بیت دەست ئەکەیت بە بینینی شتێک کە لە پشت مەودای بوونەوەیە٠ بۆ نموونە، من ئەم گوڵانە ئەبینم، تۆش ئەیانبینیت؟ ئێستا ئەوەی پەیوەندی بە منەوە هەبێت، ئەوەیە کە من پێویستە بیبینم٠ بە دڵنیاییەوە ڕەنگە جوانەکەی و بۆنەکەی یەکسەر هزرمان ئەچێت بۆ ئەو خۆشەویستییەی کە پێمان ئەبەخشێت٠ ڕاستەوخۆ٠ یەکسەر باز هەلئەدات بۆ بنەماکەی٠ ئەمانە تەنها لەبەر پێشاندانی پێشبینی نین بەڵکو تەنها بۆ پێشاندانی خۆشەویستییە٠ وە من یەکسەر ئەو خۆشەویستییە ئەبینم وە چێژی لێ ئەبینم٠ ئەمە خاڵێکی زۆر گرنگە٠ کە لە ئاگایی بێبیرکردنەوەدایە زۆر بە خێرای ئەچیتە پەیوەندییەکەوە بە خۆشەویستیەوە٠ ئەبینیت، سروشتی دەوروبەر ئەبینیت٠ یەکسەر، هەست ئەکەیت؛ سەیری خۆشەویستی خوا بکە کە چۆن ئەم جیهانە جوانەی بۆ ئێمە دروست کردووە؟ کە چۆن ئەم هەموو شتەی بە ئێمە بەخشیوە؟ وە ئەم گیانی پێشبڕکێییە ناخۆشە ئەکشێتەوە٠ چونکە لە ساتی ئێستادا ئەتوانی تەنها چێژ لەو شتانە ببینیت کە بەدەستت هێناون٠ نەوەک ئەو شتانەی ڕابردوو یاخود داهاتوو٠ گەر مافورێکی بچوکی لەم جۆرە بکڕیت٠ تۆ ویستوتە کە بیکڕیت ئەبێت کە نیگەرانی بووبێتیت هەرچەنێک بێت ئەبێت بیرت لە پاشەکەوت کردنی پارەکە کردبێتەوە٠ کاتێک ئەیکڕیت هیچ خۆشییەکی تێدا نییە٠ پاشان ئەتەوێت کە شتێکی تر بکڕیت٠ ئیتر بەم شیوەیە بەردەوام ئەبێت٠ بەڵام وای دانێ کە تۆ لە ئێستادایت٠ لێرە من ئێستا لەگەڵ تۆدا دانیشتووم، لەم ساتەدا٠ من هەمووتان زۆر بەباشی ئەناسم٠ وەک وێنەیەک٠ تەنانەت دەقی جلەکانتان و هەموو شتێک٠ شێوازی دانیشتنتان، هەموو شتێک وەک وێنەیەک وایە٠ بۆتۆش هەر وایە، چ هەستیکە٠ تۆ وەکو ئەو گوڵانەی٠ زۆر بە تەواوی هەست کردن بە خۆشی٠ کەواتە ئەبێت هەوڵ بدەین کە بۆ ئێستا بژین٠ نەوەک بۆ داهاتوو یان ڕابردوو٠ زۆر نامەی دانپێنانم بۆ هاتووە٠ ئاه من ئەمەم کرد و ئەوەم کرد، مەبەستم ئەوەیە کە هیچ کات نایانخوێنمەوە٠ هیچ کات٠ نابێت ووزەی خۆت لە دانپێناندا بەفیڕۆ بدەیت٠ ئەوە شتێکی هەڵەیە کە بیکەیت٠ نامەوێت کە بیزانم٠ بەڵام ئەوان ڕەنگە بۆ ڕازیکردنی خودی خۆیان بینێرن یان هەرشتێکی دیکە٠ کەواتە کێشە نییە٠ من یان ئەیانسووتێنم یاخود ئەیاندڕێنم٠ کەواتە ڕابردوو لەبیر کە٠ ئەوە بەو مانایە نا کە هەرشتێک تۆی تا ئەم ئاستە بنیات نابێت لەبیری بکەیت٠ هەرشتێک کە پەروەردەی کردبێتیت، خێزانەکەت پەیوەندییەکانی دیکەت ووڵاتەکەت خوێندنەکەت، هەرشتێک کە پەروەردەی کردوویت، ئەبێت بیزانیت٠ بەڵام وا بیر مەکەرەوە کە منداڵی من زۆر باشتر یاخود خراپتر بووبێت، دایکم باش نەبوو٠ هەروەها ئەم زانستی دەروونزانییە فێرت دەکات کە دایکت خراپ بووە بۆیە تۆ وایت هەموو لۆمەکردنەکە ئەچێتەوە سەر دایکە بەستەزمانەکە٠ ئەو تۆی هێناوەتە دنیاوە، ئاگای لێت بووە٠ بەڵام ئەوان لۆمەی دایکت ئەکەن٠ لۆمەی دەروونزانەکە بکە نەوەک دایکەکە٠ کە بیرۆکەی سەیر ئەخەنە مێشکتەوە٠ کەواتە کاتێک بیر لە ڕابردووت ئەکەیتەوە ئەبێت کە لەگەڵ تەواوی شتەکەدا مامەڵە بکەیت وەک ئەوەی کە تۆ بۆ جۆرە گەنجینەیەک لەوێیت، بۆ پەروەردەکردنی خۆت٠ نەوەک تەنها بۆ سەرزەنشتکردنی خۆت، من ئەمەم کرد، من دەرمانی بێهۆشیم بەکار هێنا٠ هەرچییەکە گرنگ نییە٠ ئێستا تۆ کێشەکانت چارەسەر ئەکەیت٠ من هەموو شتێکم کرد٠ لەبیری کە٠ کاتێک کە تۆ لە ئاودایت، لە دەریادا ڕاستە کە نقوم بوویت بەڵام ڕزگارت بوو وە ئێستا تۆ لە کەناری دەریاکەدایت٠ بیرکردنەوە لەوەی کە ئەوکاتە چی ڕوویدا چ سوودێکی هەیە؟ بێسوودە٠ بەڵام ئەوەی کە تۆی لەوێدا ڕزگار کرد یاخود ئەو کەسەی، ئەو ماسییەی کە تۆی هێنایە دەرەوە یان هەر شتێک ئەو ئەزموونانە پەروەردەت ئەکەن، ئەبێت بیر لەوە بکەیتەوە٠ ئەو کاتە ئەم جیاوازییەت نابێت، ئەو کات ئەم جۆرە هزرە ئاڵۆزەت نابێت٠ ئازاد ئەبیت لە هەموو نادڵنیاییەک٠ ئێستا من جیاوازم٠ کاتێک میوەیەک لە گوڵێک بەرهەم دێت بیر لە گوڵەکە ناکاتەوە٠ بەهەمان شێوە نابێت نیگەرانی ئەوە بین کە چ شتێک لە ڕابردوودا بۆمان خراپ بووە بەڵکو چ شتێک بۆمان باش بووە، ئەتوانین بیری لێبکەینەوە چونکە ئەوە پەروەردەمان ئەکات٠ هەروەها بۆ داهاتووش، ئەبێت بیر لە داهاتوو بکەینەوە بەڵام نەک بۆ درێژکردنەوەی پرۆژەکانت، پرۆژە فیکرییەکانت٠ بەڵام لە مێدیتەیشندا٠ پێویستە لەخۆت بڕوانیت ئەبێت دواڕۆژی ساهاجا یۆگا چۆن بێت٠ ئەتوانم چی بکەم؟ چۆن ئەتوانم خۆم پاکەمەوە بە تەواوی؟ ئەبێ چی بکەم سەبارەت ئەوە؟ لە سەرەتادا با بڵێین، هەلسانی بەیانیان ئەرکێکی زۆر سەختە بۆ خەڵکی ڕۆژئاواش٠ بەیانی هەلسە لەخەو، حەمامەکەت بکە، مێدیتەیشن بکە، زۆرە٠ جۆرێکە لە سزادان٠ بەڵام تۆ زۆرت لێ ناکرێت، مەبەستم ئەگەر ناتوانیت زوو هەڵسیت شتێکی ئاساییە٠ بەڵام هەندێ دەستیان کرد بە لەخەو هەڵسان وە هەوڵیان دا شەوی پێشوتر بڕیار دەدەن ئێستا بەیانی هەرچیەک ڕوویدا من لەخەو هەڵدەستم٠ هەوڵبە، زەرەری چی هەیە٠ بزانین سوودی هەیە٠ هەروەها هەندێ کەس دەبینن کەبەیەنیان لەخەو هەڵدەستن، مێدیتەیشن دەکەن، زۆر جیاوازە٠ وە دەستی پێ دەکەن٠ ڕۆژێک لە کەلکۆتا بووم پیاوێکی بەڕێزی لێ بوو پارێزەرێکی زۆر شارەزا وە ژمێریارێکی تایبەت٠ ئینجا هاتە ناو ساهاجا یۆگاوە پەرە بە کەسایەتی و بە ئاسایشی دەدات٠ وە بینیم، ئەم بەڕێزە زۆر گۆڕاوە ئەو کەسەی کە پارێزەرەێکی زۆر شارەزا بوو٠ کە دەموچاویم بینی سەرم سوڕما٠ هەمان کەس نەبوو٠هەر زۆر لە خونچەیەک ئەچوو٠ وتم: چی ڕویداوە؟ هیچ نیە٠ بەیانی هەستام وە مێدیتەیشنم کرد٠ ئێوارە مێدیتەیشنم کرد، ئەمە منی گۆڕی٠ شتێکی ئاوا بچووک، ژیانی گۆڕی٠ بەڵام، ئەگەر تۆ پێویست بوو کە بڕۆی بۆ چاوپێکەوتنێک خەڵکی کاتژمێر ٤ ی بەیانی هەڵدەستن٠ وە هەڵدەستن٠ ئەگەر تۆ پێویست بکات مێدیتەیشن بکەی، ئەوان نا٠ ئەوە ئەبێتە سزادانی ئەوان٠ بەتایبەتی لە ئینگلتەرا ئەمە زۆر خراپترە٠ بەڵام ئێستا وردە وردە لە گرنگی ئەوە تێ دەگەن٠ چۆن ئەمە یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی مێدیتەیشن بکەی بەیانیان، وە شەوانە٠ تەنها ٥ دەقەی بەیانیانە وە ١٠ دەقە ئێواران، زۆر نیە٠ هیچ پەیڕەوێک نیە بۆ ئەم شتە نامانەوێت زۆرت لێ بکەین بۆ هیچ شتێک٠ هیچ جۆرێک لە زۆرکردنی تێدا نیە تەنها ئێمە یارمەتی دەدەین٠ لەبەر ئەوەی ئەوە هیچ یارمەتیدەر نەبووە٠ بۆیە پێویستە بناغەکانی ساهاجا یۆگا بزانین٠ وەیەکێک لە بنەماکانی ساهاجا یۆگا ئەوەیە کە پێویستە مێدیتەیشن بکەین ئەگەر بمانەوێت گەشە بکەین٠ مێدیتەیشن مانای ئەوەیە کە لە کاتێکا بین کە ئاگایی بێ ئەندێشەین٠ ئەو کاتە نە لە ڕابردوودایە نە لە داهاتوودا٠ بۆیە ئێمە خۆمان دەکەینەوە بەهۆی هێزێکی تایبەتی بۆ هەموو هێزەبڵاوەکان تا ئێمە پڕ بکات بە ئیلهام بە بیرۆکەی جوان٠ لە ڕاستیدا وەکو جۆن خۆراک دەدەیت بە درەخت کە لەلایان چاڵەکەی ژێریەوە دابین دەکرێت٠ وە پری کات لە خۆشەویستی خوا٠ بۆ ئەوەی بزانین کە چۆن ئێمە ئامڕازی ئەو خۆشەویستیەین وە چۆن ئەو خۆشەویستیە بە ئێمەدا تێ ئەپەڕێ٠ بۆیە پێم وتن، بەیانیان مێدیتەیشن بکەن بۆ ٥ دەقە، یان ١٠ دەقە٠ بەڵام واش نا کە سەعاتەکەمان دابنێین و سەیری کەین، ئێستا ٥ دەقەیە وە زەنگ لێ دەدات٠ ئۆخەی تەواو بوو٠ ئەمە ئاوانابێت پێویستە کە خۆشحاڵ بیت٠ من بە چەند کەسێکم وت ٥ دەقە، بەڵام ئەوان بۆ یەک کاتژمێر دانیشتوون٠ خۆشحاڵ بوون٠ ئەوە جۆرێکە لە شادی٠ ئایە خۆشحاڵی بە جوانی ناوەوەی خۆت شکۆی ناوەوەی خۆت٠ تەماشاکردنی ناوەوەی خۆت زۆر جوانە٠ کاتێ من دەڵێم مێدیتەیشن بکە مەبەستم ئەوە نیە کە ئەمە ببێ بە دیسپلین، نا، بەهیچ جۆرێ٠ بەڵام ئەمە ڕێچکەکەیە ئەوە ڕێگایە بۆ تۆ تا بگەیتە ووشیاری بێ ئەندێشە کە خۆت ئەناسی، واتە ئەزانی نەک تەنها چاکراکانی خۆت وە نە چاکراکانی خەڵکی تر بەڵکو ئەزانی کە تۆ ڕۆحی پاکی کە تۆ ڕۆحی پاکی وە تۆ شکۆمەند بویت٠ بڵێ دایکم وای وت تۆ زۆر جوانی تۆ دڵسۆزی تۆ بە ڕەوشتی وە هەروەها تۆ ڕاستیت٠ تۆ ڕۆحی٠ کەواتە بۆ وا نەبین٠ بۆ نا؟ کەواتە هەرکاتێ ئەو شتەی پێی دەوترێ زیرەکی پێی وتی؛ ئۆی ئەوە تەواوە٠ ڕانەکردن لەمە یارمەتیت دەدات٠ مەبەستم ئەگەر ئەتەوێ لێی ڕاکەیت، ئازادی، بێ شک٠ بەڵام بۆ ئەبێت ڕابکەیت کاتێ ئەمە زۆر گرنگە کە زۆر باشیشە٠ ڕێگایەکی زۆر ئاسانە ساهاجا یۆگا ئاسانترینە٠ کاتێ ئەبینم خەڵک چیان کردووە بۆ ئەوەی بەرز ببنەوە من ترس دایگرتم٠ پێویستە بڕۆیت بۆ هیمالایا بێ جلوبەرگ وە پێویستە لەوێ بمێنیتەوە وە ڕەنج بدە٠ ئەمە ڕاست نیە٠ پێویست ناکات کە ئازار بچێژیت٠ هەر هەنگاوێک ئەنێیت، ١٠ جار نیعمەتت بەر دەکەوێت بە هەموو ڕێگایەک ماددە، جەستەیی، سۆز٠ بەڵام لە هەمووی گرنگتر لایەنی ڕۆحە٠ لەمەدا، تۆ دەبیتە کەسایەتیەک هەرچیەک ڕوودەدات لە دەوروبەرت بۆخۆت خۆشحاڵدەبیت٠ ئیتر ئەوە ژیانێکی ڕێژەیی نیە٠ تەنها خۆشحاڵبە وە وە ئەوانەی کە دەشتبینن خۆشحاڵدەبن٠ من ئەمەوێت هەموتان هەمان تواناتان هەبێت کە ئەڵێن من هەمە٠ وە لەوانەیە زیاتریش٠ ئەوەیە کە ئەمەوێت کە ئێوە هەتان بێت٠ ئەمە هەمیشە حەزی دایکە٠
12.02.1992