چۆن هزرت ڕادەوەستێنیت؟

ئەقڵ لەلایەن ئێمەوە دروستکراوە تا پەرچەکرداربکات بۆ دەرەوە، ئایە پەرچەکردار بوونمان بۆ مەرجداربوونمان یان بۆ غرورمان بێت٠ بۆیە ئەم ئەقڵە بە شێوەیەک درووست بووە وەکو بڵقێک لەناو زەریایەکی ڕاستیدا، بەڵام ئەوە ڕاستی نییە٠

سەرەتا، دەبێت پێتان بڵێم ئەو ئەقڵەی کە سەبارەتی ئەو قسە لەسەری دەکەین و پشتی پێ دەبەستین ئەفسانەیە٠ هیچ شتێک وەک ئەقڵ نییە٠ مێشک ڕاستیە ،نەک ئەقڵ٠ ئەقڵ لەلایەن ئێمەوە دروستکراوە تا پەرچەکرداربکات بۆ دەرەوە ئایە پەرچەکردار بوونمان بۆ مەرجداربوونمان یان بۆ غرورمان بێت٠ بۆیە ئەم ئەقڵە بە شێوەیەک درووست بووە وەکو بڵقێک لەناو زەریایەکی ڕاستیدا بەڵام ئەوە ڕاستی نییە٠ بەم ئەقڵە، هەرچیەک بڕیار بدەین، دەزانین کەزۆر سنوردارە و، خەیاڵیەو ، هەندێک کات شۆکت دەکات٠ ئەم ئەقڵە هەمیشە بەئاڕاستەی هێڵێکی دەڕوات و لەبەر ئەوەی هیچ ڕاستیەکی تێدا نییە، دەگەڕێتە دواوە و بۆ خۆت دەبێت بۆیە هەموو ئەم پڕۆژانە وە دەرکەوتەکانی هەتا ئێستا کردوومانە وا دیارە، دەگەڕێتەوە بۆ ئێمە هەرچیەک دەدۆزنەوە دەگەڕێتەوە بۆمان بە شێوەی ووزەیەکی وێرانکاری یان شۆکێکی گەورە ٠ بۆیە هەرکەسێک دەبێت بڕیار بدات کە چی بکات چۆن بێتە دەرەوە لەم شوێنەی ئەقڵمان٠ کۆندالینی چارەسەرەکەیە٠ کاتێک بەخەبەر دەکرێتەوە، لەگەڵ خۆی دەتبات، لەگەڵ ئەو بەخەبەرکردنەوەیەدا لەگەڵ خۆی دەتباتە پشت ئەقڵتەوە٠ یەکەم شت ئەوەیە کە بچیتە پشتی ئەقڵەوە٠ ئەقڵەوە ٠ لەگەڵ ئەقڵ ، زۆر شت دەکەیت بەڵام قایل نابێ ، ئەوە چارەسەرنییە ، یارمەتیت نادات٠ و کاتێک دەست دەکەین بە زۆر پشتت بەستین بە ئەقڵ کێشەی ماددی و دەروونی وە کێشەی سۆزداری گەشە دەکات٠ ئێستا دواترینیان فشارە٠ دەڵێن ئەم فشارە هیچ چارەسەرێکی نییە بەڵام لە ساهاجا یۆگادا ، چارەسەرمان دۆزیوەتەوە، لە ڕێگەی تێپەڕکردنی ئەقڵ٠ وەکو بەربەستێکە لە بەردەم پێشخستنماندا٠ بۆیە کاتێک خۆت دەدۆزیتەوە پێویستە لەوە تێبگەیت کە کۆندالینەکەت سەرنجی بردووی بۆ پشتی ئەقڵت٠ ئێستا،ئەو پەرجەکردارانە بۆ دەرەوە دێت لەبەر ئەوەی ئێمەی مرۆڤ مێشکێکی شێوە ئاوێزەیمان هەیە، یان دەتوانین بڵێین کەلەسەری شێوە ئاوێزە وە کاتێک وزە پێیدا تێپەڕ دەبێت، باسمکردووە لە کتێبەکەمدا دەڕوات وە دەبێت بە دوو بەشەوە ،یان دەتوانی بڵێی دەشکێتەوە وە بەهۆیەوە سەرنجمان نامێنێ ، و کاردانەوەمان دەبێت٠ ئەگەر زۆرکاردانەوەمان هەبێ، لەوکاتەدا ئەم بڵقانە ئەقڵێکی تۆقێنەر دروست دەکەن کە ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ هەر جۆرە شتێک٠ خۆی پاساوی خۆی دەکات، نازی ئیگۆی خۆی هەڵدەگرێت٠ ئەو ئیگۆو شەرتیبوونەی کە ئەم عەقلە دروستی کردووە دەست دەکات بە بەکارهێنانی ئەم ئەقڵە بۆ مەبەستی خۆ ڕازیکردن و بۆ هەموو ئەو بیرۆکە کەڵەکە بووانە کە گەڕانەوەی نییە، کە ڕاستی لەگەڵدا نییە٠ وەکو ئەوە وایەکە خۆمان کۆمپیوتەر درووستکەین لە کۆتایدا خۆمان ئەبینە کۆیلەی کۆمپیوتەر٠ ئێمە سەعات بۆ خۆمان دروست دەکەین ، ودوای ئەوە دەبینە کۆیلەی سەعات٠ بەم شێویە زاڵ دەبێت بەسەر مرۆڤدا وە کاتێک کە کەسێک ئەقڵێکی زۆر بەهێزی هەیەو بڕیاری وێرانکاری دەدات، وەک چۆن هێتلەر کردی لەگەڵ هەندێک بیرۆکە، دەتوانێت بەردەەوام بێت لە وێرانکاری کە کاریگەریکی دووری هەیە لەسەر کلتوورمان، لەسەر ڕۆحمان٠ ئێستا یەکەم هەنگاو ئەوەیە ببیتە هۆشداری بێ ئەندێشە کە مێشکت تێدەپەڕێنیت، دەڕۆیتە پشتی مەشکەوە ئەقڵ ناتوانێت کارت لێ بکات٠ ئەمە قۆناغی یەکەمە، وەکو پێی دەڵێین هۆشیاری بێ ئەندێشە٠ ئێستا ڕوودانی گەیشتنە هۆشیاری بێ ئەندێشە زۆر سادەو ئاسانە بەڵام بەردەوام بوون لەم خاڵەدا قورسە٠ ئێمە هێشتاکاردانەوە مان دەبێت و بیردەکەینەوە٠ کاردانەوەمان دەبێت بۆ هەرشتێک کەدەیبینین٠ بۆ گەیشتن بەو خاڵەی لەهۆشیاری بێ ئەندێشە دەبێت یەکەم شت سەرنجت بگۆڕیت٠ ئێستا، بۆنموونە، کاتێک بە شاخێکی زۆر بەرزدا سەر دەکەوتین بۆ بینینی پەرستگایەک کە پێی دەڵێن پالیتانا- من ، و زاواکەم و کچەکەم٠ بەڕاستی زۆر هیلاک بوین لەبەر ئەوەی دەبوایە سەربکەوتینایە، نازانم چەند هەنگاو و کاتێک گەیشتینە سەرەوە هیلاک بووین و تارایەکی بچوکی لێبوو لە نەخشی مەڕمەڕی جوان دروستکرا بوو، بۆیە لەوێدا ڕاکشاین٠ زۆر هیلاک بووین و ووتیان ئەمە چ جۆرە پەرستگایەکە؟ ڕقیان لێی دەبوویەوە٠ کاتێک سەرم هەڵبڕیو زۆر ڕەسمی جوانی فیلم بینی کەهەڵکۆڵرا بوون٠ بۆیە بە زاواکەمانم ووت،”سەیری ئەو فیلانە کە بۆیە بە زاواکەمانم ووت،”سەیری ئەو فیلانە کە٠ ووتی دایکە وا ئێمە دەمرین ، چۆن کلکی ئەو فیلانە دەبینی؟ بەڵام تەنها بۆ گۆڕینی سەرنجیان لەو هیلاکیە من وام پێوتن بۆچی کلکی ئەوفیلانە نابینین کە زۆر جیاوازن٠ بۆیە ئەوەی ڕوویدا ئەوەیە کە ، کاتێک تۆ سەرنجی خۆت زۆر دەدەیتە دەرەوە هەموو کاتێک کەواتە دەبێت یەکەم شت سەرنجی خۆت بگۆڕیت٠ بۆ نمونە، دەبینی ئەم شتانە کە چەند جوان لێرە دروست کراون٠ سەرنجت لە شوێنێکی ترە تەنها هەوڵ بدە چێژ لەو جوانیە ببینە٠ دەیبینی٠ فەرشی جوان لێرە هەیەـ تەنها سەیریان بکە بەبێ بیرکردنەوە لەبەر ئەوەی ئەوانە هی تۆ نییە، بۆیە سەر ئێشەی ناوێت، هی خەڵکانی ترن زۆر باشە! بە پێچەوانەوە، ئەگەر هی تۆ بوون بیری ڵێ دەکەیتەوە؛ ئەی خوایە گیان، من لێرە بڵاوم کردبونەوە، چی ڕو دەدات ئەمانە پێویستە پارێزراو بن یاخود هەرشتێک لەو بابەتە٠ ئەمە کاردانەوەیەکی ئاسایی مرۆڤە بەڵام ئەگەر هی تۆ نەبێت ئەوا بەجوانی سەیریان دەکەیت٠ ئێستا تۆ سەیر دەکەیت و بیر ناکەیتەوە٠ سەرسام دەبیت ، کاتێک ئەو جوانیە دەبینیت کە خراوەتە ناویەوە٠ ئەو هونەرمەندە دەبینیت کە خۆشی خۆی وە پڕ چالاکی خۆی خستۆتە ئیشەکەوە و سەرسام دەبیت، دوای ئەو ڕاستیە، کە ئەو جالاکییە پڕاو پڕی تۆ دەبێت جۆرە پشوویەکی خۆش هەست پێ دەکەیت و ئەم کوندالینیە بەرز دەبێتەوە، و هاوسەنگ دەبێت لە ئاگایی بێئەندێشە٠ هەمو ئەمانە ڕوو دەدات کاتێک سەرنجت دەگۆڕێت لە ڕەخنە گرتن ، و لە کاردانەوە تەنها سەیر دەکەیت، دەبیت بە شایەت، هەوڵبدە ببیتە شایەتی هەموو شتێ٠ شتێک ئەوەنە ڕاهێنانی بوێت هەتا ئێستا، ئەوەم بینیوە کە هەر کاتێک ڕاستی بەدەست بهێنین نازانین کە دەبێت شایەتی هەموو شتێک ببین٠ کاتێک کە دەست دەکەیت بە گەواهیدان لەڕێی ڕوحتەوە، ئەو کاتە نابینی خاڵی خراپی ئەوانەی تر ، تەنها خاڵە باشەکان دەبینیت٠ کەسانێک هەڵدەبژێریت کە خاڵی زۆر باشی تێدایە٠ بۆیە کاتێک ئەوە دەبینیت، دۆخی شایەتی فراوان دەبێت و دەست دەکەیت بە چێژ وەرگرتن لە خەڵکانی تر٠ دەست دەکەیت بە چێژ وەرگرتن لە هەموو ئەوشتانەی لەوێن٠ تەنانەت چێژ لە بچوکترین چڵە گیایەک ئەگەر ئەو توانایەت هەبێ٠ لە ژاپۆن، سیستەمی زێن دەستی پێکرد لەسەر ئەم هێڵانە٠ وە دوایی سیستەمی فیتهیتامای درووست کرد کە یەو کەسە بوو کە دەستی پێکرد٠ وە دوایی سیستەمی فیتهیتامای درووست کرد کە یەو کەسە بوو کە دەستی پێکرد٠ هەروەها گوڵی بچوک بچوکی لێیە٠ و باخچەیەکبە زەحمەت نزیکەی ٥ پێ دەبێت٠ دەتوانین بڵێین کە شێوەکەی لە نیشانەی پرسیار دەچێت٠ دەبێت بچیتە مەسعەدەوە تا دەگەیتە سەر ئەو تەختەی سەر گردەکە، یان شاخێک کە دەتوانیت ئەمە ببینیت٠ هەموو ئەو ووردە قەوزەی بچووکە لێرەیە و باخچەیەک بە شێوەیەکی جوان و جیاواز دەبینی٠ کاتێک سەیریدەکەیت، بیرکردنەوەکانت دەوەستێن٠ بەهۆی ئەو شتە سەرسوڕهێنەرەوە کاتێک لێی وورد دەبیتەوە سەرنج دەدەیت، بۆ ئەوکەسەی دروستی کردوە، بیرکردەوەت دەوەستێت٠ بۆیە دەبێت ڕاهێنان بکەیت بۆ ئەوەی بزانیت چی بیرکردنەوەت دەوەستێنێ٠ چی واتلێدەکات ببیت بە شایەت؟ کاتێک ئەم ئارەزووەت گەشەی کرد خۆت بەشێوەیەکی جوان لە هۆشیاری بێ ئەندێشە دادەنێیت٠ پاشان دەبینی چۆن ساهاجا یۆگا یارمەتی داوییت٠ چۆن دەبیتە کەسێکی خۆشحاڵ٠ تۆ گەیشتویتەتە کوێ لە ساهاجا یۆگادا٠ ئێستا عەقل هەر دەیەوێت شتێ بڵێ٠٠٠ گوێی لێ مەگرە، تەنها سەیر کە٠ کاریگەری ساهاجا یۆگا ببینە، لەسەرخۆت وە لەسەر لەشت٠ بیری لەمەکەرەوە، تەنها بیبینە سەرسام دەبیت کە چەندە گۆڕاویت٠

03.03.1996