باشترین رێگا بۆ شکاندنی نه‌فس له‌پێش هه‌مو شتێکداقسه کردنه به جوانی و میهره‌بانی٠ ئه‌وه بچوکترین شته که ئه‌بێت بیکه‌یت تۆ ئه‌هێنێت بۆ دروست کردنی ئه‌و شه‌خسییه‌ته له‌ناو خۆتدا پێش هه‌مووشتێک وه بۆ درووست‌کردنی هه‌مو بنه‌ماکانی جوانی له‌ژیانتا٠ وه‌ک قسه‌کردن بۆ هه‌ندێک که‌س به جوانی له‌وانه‌یه که‌سه‌که حه‌ز به‌تۆ بکات٠ له‌وانه‌یه هەندێک شتت پێبڵێت که له‌وانه‌یه زانیاریەکی زۆر گرنگ بێت بۆتۆ٠ ئه‌گه‌ر تۆ به میهره‌بانی له‌گه‌ڵ که‌سێکا قسه‌بکه‌یت ئاشتی بۆ مێشکت ئه‌هێنیت چونکه تۆ ئاشتی به که‌سانی تر ئه‌به‌خشیت٠ هه‌رچییه‌ک ببه‌خشیت به‌که‌سانی تر،ئه‌وه هه‌ست پێده‌که‌یت له‌خۆتدا٠ به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ که‌سێکی تردا بکه‌یت له‌راستیدا ده‌مه‌قاڵێیه‌کەی ناو خۆتە کە ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ خۆت٠ ئه‌مرۆ پیسییه‌کی گه‌وره و گریانێکی گه‌وره هەیە وه رێکخراوێکی گه‌وره ئیش ئه‌کات له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌یامی ئاشتی٠ په‌یامه‌که له‌ناو خۆتاندایە! به‌ڵام یه‌که‌م و سه‌ره‌کیترین شت یەوەیە کە ئاشتی ناتوانێت دروست بێت له‌گه‌ڵ ده‌مه‌قاڵێ دا٠ ئه‌بینیت وه‌ک ئه‌مه‌ریکا و روسیا ئه‌یانه‌وێت بریاری ئه‌وه بده‌ن،له‌گه‌ڵ ساروخه‌کان – به‌شێکی ئاشتییه‌که‌یه‌٠ ئه‌ڵێن:با جه‌نگ لا‌به‌رین وه‌ک هه‌ندێک مانه‌وه ،ئه‌توانن له ئاشتیدا بژین٠ با هه‌موو ئه‌وانه‌ی جه‌نگ ئه‌که‌ن،هه موو یه‌کتر بکوژن٠ وا بیر ئه‌که‌نه‌وه که چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌یان کردووه‌٠ رێگایه‌کی تر هەیە‌٠ با هه‌رهه‌موویان به ئاشتی بژین له‌گه‌ڵ خۆیانا وه ئاشتی ببه‌خشن به‌وانی تر وه ئه‌م ئاشتییه ئه‌بێته ناوکێک بۆ ئاشتی جیهان٠
14.01.1985