چونکه ئه‌م مێشکه،که ته‌نها بڵقیکه،وه‌ک پێمووتن وه زۆر سنوورداره، که ناتوانێت تێبگات جوانی،شکۆ،فراوانی حه‌قیقه‌ت‌٠ پێویسته بڵێین ئه‌م مێشکه شوێنی کۆکردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاکه که ئێمه‌ش هه‌مانه،هه‌رچۆنێک بێت ،حاشا لێکردن ووتنی ئه‌وه به‌خۆمان ئه‌بێت برۆینه پشتی مێشکمان‌٠ وه وتنی مێشکم باش نییه بۆ من ٠ وه ئه‌م مێشکه‌ی من ،که هه‌میشە کۆنترۆڵی منی کردووه وه‌کو ئەو کاتژمێرەی کە ئێمه درووستمان کردووه وە کۆنترۆڵی کردوین یان وه‌ک کۆمپیوته‌ر که کۆنترۆڵی کردووین٠ ئینجا پێویسته ئێمه ووریابین که ئێمه ئەوەین کە ئەم مێشکەمان دروستکردووه وه ئه‌م مێشکه کاری نییه بەوەی کۆنترۆڵمان بکات٠ زۆر خه‌ڵک هه‌وڵ ئه‌یه‌ن مێشکیان کۆنترۆل بکه‌ن٠ رێگایه‌ک هه‌یه بۆ کردنی ئه‌وه، ئێستا من کۆنترۆڵی مێشکم کردووه ٠ ئێستا،هه‌وڵبده که تێبگه‌یت چۆن ئه‌توانیت مێشکت کۆنترۆڵ بکه‌یت؟ ته‌نها به هۆی مێشکەوە؟ یان بەهۆی ئیگۆوە یان شه‌رتی بوون؟ تۆ رێگایه‌کت نییه بۆ کۆنترۆڵی مێشک چونکه ئه‌وه مێشکه که تۆ دروستت کردووه وه ئه‌وتەنها ئێستا لێره‌یه که نا‌توانیت کۆنترۆڵی بکه‌یت، له‌وانه‌یه بیربکەیتەوەو بڵێی من ئه‌توانم کۆنترۆڵی بکه‌م‌٠ تۆ ئه‌بێت بچیته پشتی بیرکردنه‌وه‌کانت‌٠ وه بچیتە پشتی مێشکت باشترین شت بۆ یارمه‌تی دانت به‌رزکردنه‌وه‌ی کۆندالینییه‌٠ چونکه ئه‌و به‌ناو دڕکه‌په‌تکدا تێئه‌په‌رێت کونکردن و رۆیشتن به‌ناو مه‌ڵاشودا وه ئه‌و رێگاکه‌ت ئه‌یاتێ،له‌ده‌ره‌وه‌ی مەودای حه‌قیقه‌ت وه یۆگا یەتە بوون له نێوان مێشکت ،پێویسته بڵێم وە دڵت،له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌مو بڵاو بونه‌وه‌یه ی وزه‌دا٠ ئه‌و ئەوەیە کە کاری گەیاندن دەکات ئەوە ئەوە کە دەیکات٠ زۆر خه‌ڵک ساهاجا یۆگا ئه‌که‌ن، ئه‌وه ئه‌زانم به‌ڵام قورسه بۆ ئه‌وان، هه‌ندێک کات بۆبه‌ده‌ستهێنانی مێدیته‌یشن بۆ بنیاتنانی ئاگایی بێ بیرکردنه‌وه که بێ ئه‌ندازه دۆخێکی به‌سوده که هه‌موتان پێویسته به‌ده‌ستی بهێنن٠ کاتێ دەست دەکەی بە چوونە پشتی مێشکتەوە به‌شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی حه‌زت به لەخۆوردبوونەوە دەکەی وه تۆ ده‌ست ئه‌که‌یت به وه‌ی “ئه‌و هه‌ڵه‌یه چییه لە مندا، ئه‌م عه‌قڵه‌ی من، ئێستا؟ باشتر وایه له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌یه‌کدا بوه‌ستیت، یان ئه‌توانیت چاوت داخه‌یت وه بڵێ”ئێستا کاک مێشک چی ئه‌که‌یت؟ بەتەمای چیت؟ ڕووبەڕوی خۆت دەبیتەوە له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆت بوه‌سته سه‌یری خۆت بکه و بپرسه له مێشکت بەتەمای چیت؟ ئه‌وه رێگایه‌که،که لەدەرەوەی خۆتی ئه‌توانیت کۆنترۆڵی بکه‌یت‌٠
21.03.1996