ئه‌م رووناکیه بۆچی به‌کار ئه‌هێنیت؟ بهێڵه بیبینین، وه‌ک چرایه‌ک وەکو خۆمان ٠که روناکییه‌که‌ی په‌خشبکات٠ له‌به‌رئه‌وه، ئێمه لێره‌ین بۆ به‌خشینی خۆشی، دلخۆشی بۆ هه‌موکه‌سێک بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موکه‌سێک دڵخۆش بێت٠ زۆر رێگا هه‌یه بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵکانی تر دڵ خۆشبن٠ وه بۆ ئه‌وه ئێمه پێویسته فێربین٠ زۆر شت هه‌یه پێویسته فێر بین،چۆن خه‌لکانیتر دڵخۆشکه‌ین٠ وه کاتێک ئه‌وان دڵخۆش ئه‌که‌یت پاشان تۆ هه‌ست به‌م خۆشییه ئه‌که‌یت له ناخی خۆتدا٠ ئۆو،ئه‌وانه زۆر دڵخۆشن ، سه‌یری دلخۆشییه‌که‌یان بکه ته‌نها ئه‌م گوڵی (لوتوس)ه ئاوا ئه‌گه‌شێته‌وه‌٠ وه‌ک شه‌پۆلێکی نه‌رم ئه‌جوڵێت و ئه‌جوڵێت تا که‌ناری ده‌ریاکه وه‌پاشان له‌که‌ناره‌وه ئه‌گه‌رێته‌وه‌٠ به‌هه‌مان شێوه، کاتێک خۆشییه‌که‌ت ده‌گه‌یه‌نیته خۆشی که‌سانی تر ئه‌وسا نه‌رمه شه‌پۆله‌کان نمونه‌یه‌کی جوان دروست ئه‌که‌ن له‌ژیانتا‌٠ ته‌نها بیر له وه‌ها ره‌وشێک بکه‌ره‌وه کاتێ تۆ شتێکی باشبکه‌یت بۆ که‌سانی تر زۆر باشبیت بۆ که‌سانی تر وه ئه‌وسا جوانیت دۆزیوەتەوە له‌و که‌سه‌دا وه چۆن ئه‌و خۆشیه ئه‌گه‌رێته‌وه بۆتۆ ٠ بیر له‌و نموونه بکه‌ره‌وه که‌تۆ وه‌ها هه‌ستێکی وردت هه‌یه له‌ژیانتا چۆن بنیات نراوه له‌ناوتا٠ له‌کاتێکا تۆ بیر له‌و کاته یان ئه‌و ساته ئه‌که‌یته‌وه یان ئه‌و شوێنه، ته‌واوی وێنه‌که دێته ناوته‌وه وه تۆ بیرئه‌که‌یته‌وه؛ ئەم کاتە چییه به‌ڵام ئه‌و کاته بێکۆتایه له‌ناوتا٠
10.11.1991