چۆن دەبێت کە مێشکمان هەمیشە بیر بکاتەوە دەربارەی داهاتوو ودەربارەی ڕابردوو٠ وە مێشکمان سەما دەکات لەگەڵ ئەم ووردە بیرۆکانەدا کە وەکو ئەمەن٠ بەڵام کاتێ ئەم کۆندالینیە بەرز ئەبێتەوە ئەو درێژی ئەکاتەوە وە بۆشاییەک دروست ئەبێت لەو نێوەندەدا وە ئەو بۆشاییە ئەوەیە کە ئەتوانین بڵێین کاتی ئێستایە٠ ئەتوانین لە دواڕۆژدا بین، ئەتوانین لە ڕابردوودا بین بەڵام ناتوانین لە ئێستا دا بین وە کاتێ کە تۆ لە ئێستادا دەبیت تۆ بە تەواوی بێ بیرکردنەوەیت٠ تۆ تەنها دەبیتە تەماشاکەر٠ دەبیتە خاوەنی دۆخی تەماشاکەری وە دەست دەکەیت بە چاودێری کردنی هەموو شتێک، نەک کاردانەوە٠ وە هەڵمژینی هەموو شتێک زۆر ئاسان٠ شتێکی زۆر باشە کە بەسەرتا دێت٠ کەواتە ئەم میکانیزمە لە ناو تۆدا دروست بووە تاوەکو ئەو کەسایەتیە تایبەتیەت بداتێ تاوەکو ئەو ئاگاییە تازەیەت بداتێ بۆ ووشیاری پێ کەوەیی وە بڕینی دواهەمین قۆناغی گەشەکردنتە٠ تا ئاگایی مرۆڤ تۆ باشی تا ئەو کاتە من پێویستە بڵێم بە شێوەیەک لە شێوەکان٠ بەڵام ئێمە ترسمان هەیە لە دواڕۆژی مرۆڤایەتی لەبەرئەوەی ئەم پەشێویانە، زۆر جۆر کێشە زۆر جۆر بیرۆکە کە خەڵکی هەیانە کە سەرنج ڕاکێشە لەم دنیا مۆدێرنەدا خەڵکی بیر لە چی دەکەنەوە: ئەوانە بەتەواوی شتێکی سەرەتاین، پێویستە بڵێم، تاوانبارن٠ توندو تیژی وشتی تر ،ئەمانە هەمووی پێویستە نەمێنێ٠ هەرکاتێ کە تۆ گۆڕایت تۆ ئەبیتە کەسێکی خۆشەویستی مەزن وە ئارام٠ هەموو شتێکت خۆش دەوێ٠ هەموو شتێک تێدەگەی لە ڕێی خۆشەویستیەوە٠ ئەوە خۆشەویستی نیە کە-جۆرێ لە پێشبینیکردن ئەوە خۆشەویستی بەخشینە٠ تۆ تەنها چێژ لە بەخشندەیی دەبینیت، هەر شتێک ببەخشیت زۆر بە چێژە ئەو کاتە، ئەو دۆخە وە تۆ زۆر ئاشتیخواز دەبیت٠ دوای ،وەکو دەزانی، ئابووری ئاوهایە خەڵکی زۆر کاردەکەن بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی شت، با بڵێین ، فەرشێکی وەکو ئەمە وە ئەمە هەمووی تەواو بوو،وە دوای دەبنە خاوەنی سەیارە دواتر ئەیانەوێت ببنە خاوەنی خانوو مەبەستم ، لە شتێکەوە بۆ شتێکی تر هیچ کاتێ چاوی تێر نابێت٠ ئەو شتەی کە تۆ زۆر خۆت بۆ هیلاک کرد ئێستا کۆتا هات٠ وە دووبارە دەست بکەیت بە پاڵنەرێکی تر بۆ ئەوەی ببیتە خاوەنی شتێکی تر٠ بەم شێوەیە ئەڕوات، هەموو ئابووری بەم شێوەیە کار دەکات٠ بەڵام لێرەدا ، کاتێ من ئەم فەرشە دەبینم، بۆ نمونە لێرە من یەکسەر ئەچمە دۆخی ئاگایی بێ بیرکردنەوە٠ وە من چی دەبینم؟ من شادی دەبینم من شادی ئەو کەسە دەبینم، هی ئەو هونەرمەندە کە شت دروست دەکات و خۆشیشی لێ دەبینێ٠ ئەگەر نا بیرکردنەوە، من بیردەکەمەوە کە دەبێت نرخی چەند بێت ئەبێت لە کوێ ئەم شتە بکڕم یان ئەکەر ئەوەم هەبێت من ئەوکاتە دڵم لای ئەبێت ئای خوایە ، من خۆ دڵنیایم نەکردوە بۆی، هەکوو جۆرە بیرکردنەوەیەک کە هیچ مانایەکی نیە٠ بەڵام من ناتوانم خۆشحاڵبم تەنها تا ئەو کاتەی من ئەچمە دۆخی ئاگایی بێ بیرکردنەوە٠
08.07.1999