شادی جیاوازە لە دڵخۆشی و بێتاقەتی

کاتێت خۆت دەدۆزیتەوە دەزانیت کە بیر ناکەیتەوە لە داهاتوو وە لە ڕابردوو، تۆ تەنها شادی دەبینیت٠ هەموو شتێک جیاواز دەبێت٠

شادی جیاوازە لە دڵخۆشی و بێتاقەتی٠ ئیگۆ، کاتێ هەست بە ناز دەکات ، هەست بە دڵخۆشی دەکات٠ حەزم لێیە، حەزم لێیە٠ کاری ئەم ”من” ە نازی ئیگۆیە ئەمە شاد بوون نییە ٠ چونکە ئەمڕۆ دەتەوێت بخۆیتەوە وە بۆ بەیانی ناتەوێت توشی سەرئێشەببیت٠ دوو لایەنی هەیە بۆ وویستن و نەویستن٠ شتێکت دەوێت لەڕێی ئیگۆوە وە شتێکت پێ پەسەند نییە بەهۆی سوپەر ئیگۆوە٠ کەواتە یەک پارەیەو وە دوو ڕووی هەیە یەکێکیان خۆشیە و ئەوەی کەیان نا خۆشی٠ شادی لە سەرو ئەوەوەیە٠ شادی درامایەکە بینەر گەواهیدەرن٠ تۆ دراما دەبینیت٠ تۆ دەزانیت ئەمە لە درامایا بەردەوامە٠ تۆ وەکو درامایاک سەیری دەکەیت٠ تۆ بەشداریت نەکردوە بەڵام تۆ سەیری دەکەیت و خۆشی لێوەدەبینیت٠ وە دەگریت ئەگەر شتێک ببینیت تۆ دەگریت بەڵام دەشزانی کە ئەوە تۆنیت، ئەوە دراماکەیە٠ بینەران، گەواهیدەرن٠ ڕۆحت گەواهیدەرە وە کاتێ تۆ دەبیت بەو ڕۆحیانەتە تۆ دەبیت بە گەواهیدەر٠ تۆ دەبیت بە گەواهیدەر٠ بۆ نموونە تۆ شتێک لە پەنجەرەکەوە دەبینیت٠ بۆ نموونە شتێک لە پەنجەرەکەوە بوونی هەیە٠ ئێستا تۆ دەچیتە ناو ژوورەکەوە تۆ لە پەنجەرکەوە دەبینیت٠ حاڵەتەکەی تۆ لە تۆ دا ڕوودەدات وەکو بیرکردنەووەیەک کە لە ڕابردووەوە دێت٠ دیسان بە بیرت دێنەوە وە بیرکردنەوەکان بەبەردەوامی بۆت دێن وە دەڕۆن لە ڕابردوودا٠ یەکەم جار بیرێک لە ڕابردوو بۆت دێت وە پاشان بیرێکی تر لە داهاتوو بۆت دێت وە دیارنامێنێت٠ هەست بە بەردەوام بوونی بیرۆکەکان یەک لە دوایەک دەکەیت بەڵام هەست بە ون بوونیان ناکەیت٠ لە نێوانیاندا ئێستایە٠ ئەم شوێنە دامەزراوە وە ئێستا دامەزراوە کاتێ تەرکیزت بەهێز دەبێت لەلایەن ڕۆ‌حەوە٠ تۆبیر لە داهاتوو یان لە ڕابردوو دەکەیتەوە٠ بەڵام من دەڵێم ئێستا ، لەم کاتەدا ، لە ئێستادا٠ تۆ ناتوانیت لەویادا بمێنیتەوە چونکە ڕۆحت بەهێز نابێت٠ چونکە ڕۆح لە ئێستادایە٠ کاتێت خۆت دەدۆزیتەوە دەزانیت کە بیر ناکەیتەوە لە داهاتوو وە لە ڕابردوو، تۆ تەنها شادی دەبینیت٠ هەموو شتێک جیاواز دەبێت٠ هەموو ژیان دەبێت بە دراما وە خۆشییەکەی ناوی دەبینرێت تۆ بەتەواوەتی خۆشی لە بچووکترین شت لێرە و لە وێ دەبینیت وە بەتەواوی تێدەگەیت چەن خۆشیت لە دەست داوە پێش ئەوەی خۆت بدۆزیتەوە٠ ئەمە شتێکی ئەقڵی نییە کە شادیت پێ دەبەخشێت بەڵکو شادیت دەڕژێتە ناوت ناو سەرت بەم شێوەیە شتە چاکەکان دەڕژێن وەکو هەندێک کەس هەست بە گرژبوون دەکەن ئەمەش هەمان شێوەیە ، لەبابەتی شتە چاکەکە لێشاوێک لە خۆشی لەهەموو لەشتدا دەڕژێت٠ هەندی جار شنەبایەکی فێنک لەسەر سەرتەوە بەرز دەبێتەوە هەروەها دەبێتە سەرچاوە و دەڕژێت ناو ئەو خۆشییەی لەگەڵ تۆیە٠

03.04.1981