کۆندالینی پاکێتیە

کەواتە هێزی کۆندالینی بەتەواوی هێزێکی پاک و بەختەوەریی و پیرۆزی و پاکێتی و ڕێز لە خود و خۆشەویستی پاک و جیاکەرەوە و بەپەرۆش و سەرنجە بۆ ڕووناکبوونەوە_ بۆ ئەوەی شادیت پێ ببخشێت، وەک هەموو دایکێک کە دەیەوێت مناڵەکەی شادی ببینێت٠

کەواتە ئەوەی دەبێت داوای بکەین سروشتی جوان و نەرم و میهرەبانە پاشان کۆندالینی دابینی دەکات چونکەتەنها کۆندالینی ئەوەی هەیە٠ کۆندالینی هیچ شتێکی تری نییە٠ هەموو هێزەکەی لە خۆشەویستیەوە یە هیچ شتێک نییە تەنها خۆشەویستییە٠ کەواتە چۆن دەتوانێت شتێکت پێببەخشێت کە خۆی نییەتی؟ گریمان تۆ ڕقت لەکەسێک بوو کۆندالینی ئەتوانێت چی بکات؟ ناتوانێت هیچ شتێک بکات چونکە ناتوانێت هێزی ڕق لێبوونت پێ ببەخشێت٠ لەبەرئەوە كوندالینی ئەڵێت “ڕ‌قت لە کەسێکە یاخود ئەیبەخشیت٠٠٠” کۆندالینی هێزی لێخۆشبوونت پێدەبەخشێ٠ وەک شـمشێرێک کە دەبێت شەڕ لە بەرامبەر قەڵخانێک بکات، شمشێر نا٠ کەواتە ئەوەی کە پێی دەڵێن توندوتیژی تەنها دەتوانێت لەگەڵ شتێک بجەنگێت کە توندوتیژ نییە٠ بەهەمان شێوە، ئەگەر پێویست بکات کە گەشە بکەین پێش هەموو شتێک دەبێت سەیربکەین بزانین چەنێک بە نەرم و نیانی قسە ئەکەین چەنێک بە بەزەییانە قسە ئەکەین چەنێک بایەخپێدەرین٠ ئێستا ئەمە لایەنی دەرەکییە بەڵام کاتێک لە لایەنی دەرەکییەوە دەست پێدەکەیت ووزەکە لەناوەوە دەست دەکات بە هاتنە دەرەوە٠ ڕەنگە بڵێیت، دایکە، تەنانەت ئەگەر بیر لەوەش بکەیتەوە کەواتە ئەوە بیرکردنەوەی ئێمەیە٠ نەخێر تۆ بیر لەو کاتە دەکەیتەوە٠ بۆ ئەو بیرکردنەوەیە، وزەکە لە لایەن کوندالینییەوە دێت چونکە تۆ داوای یارمەتی دەکەیت٠ هەرچییەکی هەبێت ئامادەیە کە پێت ببەخشێت، بەڵام هەرچییەکی نەبێت چۆن دەتوانێت بی بەخشێت؟ ئێستا، گریمان تۆ دەتەوێت کە توڕە ببیت کۆندالینی هێزی پیشاندانی توڕەیی نییە کەواتە چۆن دەتوانێت توڕەییت و هێمینت پێ ببەخشێت٠ مەبەستم ئەوەیە، هەندێک جارهەوڵ دەدەم، “با بڵێین کە ئەتوانم کەسێکی خۆپەرست بم”٠ چۆن دەتوانم، نازانم چونکە ئەم کۆندالینییە نازانێت ئەم خۆپەرستیە چییە چۆن نازی هەڵبگرێت و چۆن وات لێبکات لە هەوادا بفڕیت٠ نەخێر٠ کەواتە خۆی هەر جۆرە ووزەیەک بێت، ئەو ووزەیەت پێ دەبەخشێت٠ لەبەرئەوە تکایە لە بیرت بێت ئەوانەی کە هەوڵ دەدەن پێداگری بکەن و مەرج و غروریان هەبێت وە ئەوانە هیچیان گەشەناکەن چونکە وزەکە بەدەست ناهێنن لە کۆندالینییەوە، بەڵام دەتوانن لەدەرەوە بەدەستی بهێنن کە ئەویش بەتەواوی بێسوودە٠ کەواتە هێزی کۆندالینی بەتەواوی هێزێکی پاک و بەختەوەریی و پیرۆزی و پاکێتی و ڕێز لە خود و خۆشەویستی پاک و جیاکەرەوە و بەپەرۆش و سەرنجە بۆ ڕووناکبوونەوە بۆ ئەوەی شادیت پێ ببخشێت وەک هەموو دایکێک کە دەیەوێت مناڵەکەی شادی ببینێت٠ بەهەر ڕێگەیەک کە بگونجێت، هەوڵ دەدات کە شادی بۆ مناڵەکانی بەدەست بهێنێت٠ بەهەمان ڕێگە، کۆندالینی تەنها یەک هێزی هەیە ئەویش کە چۆن خۆشی بدات بە مناڵەکانی_ وە ئەوەش ئەکات٠ گریمان_ مەبەستمە نازانم دەربارەی دایکی سەردەمیانە بەڵام ئەگەر من بڕۆم و بە دایکم بڵێم “فێرم بکە کە چۆن توڕە ببم” پێم دەڵێت،” بڕۆ و لوتی خۆت ببڕە”٠ ئەگەر پێی بڵێم، پێم بڵێ چۆن درۆ بکەم پێم دەڵێت، ” بڕۆ زمانی خۆت ببڕە”٠ ئەگەر بڵێم، فێرم بکە چۆن خراپە لە کەسانی تردا ببینم دەڵێت، ” چاوەکانت دەربهێنە باشترە”٠ هەموو ئەم بیرۆکانەی لەناخماندا هەیە کێشەیەکی گەورە بۆ کۆندالینی دروست دەکەن کە بچنە ناو سەرنجی تۆوە٠ ئێستا، خەڵک هەموو کات پرسیار دەکەن دایکە، چۆن گەشە بکەین؟ دەبێت چی بکەین؟ لەبەرئەوەیە کە دەڵێم بچنە ناخی خۆتانەوە٠ دەبێت چونە ناو ناخی خودت هەبێت٠ من لەم ژیانەدا چیم دەوێت؟ دەبێت کە بتوانم خەڵکی زۆر زیاترم خۆش بوێت بەبێ شەهوەت و چاوبرسێتی و چاوەڕوانی لە کەسانی دیکە٠ زۆر باشە٠ پاشان لافاوی خۆشەویستی دەڕژێت٠ ئەو دۆخی ژیریت پێ دەبەخشێت٠ ئاشتیت پێ دەبەخشێت٠ چەند شتی هەیە کە پێت ببەخشێت هەتاوەکو تۆ ئەوەندە بەهێزببیت زۆر بەهێز ببیت٠ کەس ناتوانێت ئازارت بدات٠ دڵنیایت پێ دەبەخشێت٠ ئارامیت پێ دەبەخشێت٠ ژیریت پێ دەبەخشێت٠ بەڵام ئەگەر تۆ دەتەوێت داوای بێ مێشکی لێبکەیت، ناتوانێت بیکات٠ ئەوە مە‌حاڵە٠ چونکە نییەتی٠ لەبەرئەوە هەموو ئەوانەی کە ساهاجا یۆگادەکەن کە دەبێت گەشە بکات دەبێت بزانێت کە چی لە کۆندالینی خۆتدا هەیە٠ لەبەرئەوەیە من ئەڵێم پێویستە کە مێدیتەیشن بکەن بۆ ئەوەی بگەیتە دۆخی ئاگایی بێئەندێشە کە بەم شێوەیە ڕێ بە کۆندالینی دەدەی کە گەشە بکات٠ هیوام وایە دوای پرۆگرامەکەی ئەمڕۆ خەلکی ئاگایان دەبێت لە کۆندالینی خۆیان نەک بۆ کەمووکوڕی کەسانی تر٠ پێش هەموو شتێ پێویستە کە گەشە بکەیت وە گەشە بە کەسایەتی و میهرابانی ، خۆشەویستی وە هەموو شتێک٠ وە تەنها خۆت سەرسام ئەبیت٠ پێدەگەیت بۆ کەسێک کە بەڕاستی، وێنەیەکی جوانی تەواو وەکو مرۆڤ٠
11.08.1991