زۆر خۆشحالم کە ئێوە دەبینم لێرە٠ ئێستا من ناتوانم بڵێم کە ئێوە سیکەرن بەڵام ئێوە ئەوانان کە دۆزیوتانەتەوە٠ ئەوە شتێکی زۆر ڕازیکەرە٠ بیهێنە بەر چاوت لە زەمانە کۆنەکاندا دابوو نەریت وا بوە،مەبەستم ،زۆر یەک مامۆستا ئەیتوانی خۆدۆزینەوە بداتە تەنها یەک کەس بە دودڵیەکی زۆرەوە٠ لە پێشدا ئەبوایە زۆر جۆر تاقیکردنەوەیان بکردایە هەموو جۆرە٠٠٠ تاپاسایایەک- کە وای پێ دەڵێن تۆبە کردنێکی زۆر سەخت٠ بێجگە لەوەش تەنها یەک کەسیان هەڵدەبژارد کە خۆدۆزینەوەی بدەنێ٠ بیهێنە بەر چاوت چیت دەستکەوتووە لەو ماوە کەمەدا٠ بەڵام ،لەو تەنگانە دورودرێژەدا ئەوان گەشەیان داوە بە رێزگرتن لە خۆدۆزینەوەیەیان لە تێگەیشتنیان کە ئەمە چی یە٠ تێدەگەن لە توانای خۆیان تێدەگەن لە ئەرکەکانی خۆیان٠ وە ئەمانە زۆریش نین ٠ یەک تاکە کەس دەجەنگێ بەرامبەر هەموو کۆمەڵگا بە بیرۆکە بەنرخەکانیان٠ لەگەڵ ئەوەی ئێستا ئێوە زۆرن ئێوە هەمووتان برایەتیەک دەتانبەستێتەوە٠ هیچ کەسێ ناتوانێ ئازارت بدات هیچ کەسێ سەرزەنشتت ناکات بەڵام تۆ بۆ خۆت هەست دەکەی کە ساهاجا یۆگا- بڵاو دەکەیتەوە خۆشەویستی و ژیان دەدەن بەخەڵکی٠ بە سروشتی لە خۆیەوە وە لە ناختدا پەیدا دەبێت لە راستیدا کۆندالینی لە زۆرتاندا بەرز بۆتەوە،زۆربەتان٠ وە مەڵاشوتانی کون کردووە، بێ شک بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ جار دادەبەزێ دادەبەزێ تا پاکت کاتەوە٠ با وا دابنێین کە تۆ نەخۆشی گورچیلەی کۆندالینی دادابەزێت وە هەموو دیقەتت لەسەر گورچیلەت دابنێ وە هەوڵ بدە کە گورچیلەت چاک بکەیتەوە٠ ئەو دەتپارێزێ٠ ئەو دایکی خۆتە٠ هەموو کەس ئەو دایکەی لە ناوخۆیدا هەیە٠ وە ئەو دایکە ئەوەیە کە ڕێت نیشان دەدات،دەتپارێزێ وە دەتخاتە سەر ڕێی ڕاست٠ وە بەو شێوەیە دەست دەکەی بە گەشە کردنت لە ساهاجا یۆگادا٠ تۆ دەبیتە کەسایەتیەکی جیاواز٠ ئەو کاتە سەرنجت دەست دەکات بەجوڵان بۆ کەسانی تر نەک بۆ خۆت٠ ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە تۆ بەتەواوی پێگەیشتووی٠ ئەگەر ئەمە ڕوویدا کە سەرنجت بۆ خۆت نەڕۆیشت دەچێت بۆ کەسانی تر وە دڵت لەلای کەسانی ترە٠ من بۆ یەکەم جار کە چووم بۆ ڕوسیا وە سەرسام بووم 25کەس لە ئەڵمانیاو نەمساوە بۆخۆیان هاتوون ،من هیچ کاتێ پەیوەندیم پێوە نەکردوون خۆیان شوێنی مانەوەیان وە هەمو شتێک ڕێک دەخەن٠ وە من وتم ‘ئێوە بۆ لێرەن ؟ چۆن ئێوە لێرەن؟ چۆن ئێوە هاتوون؟ تایبەتمەندی ڕوسیا چیە؟ ئەوان وتیان دایکە باوباپیرانمان زۆر زەرەریان بەخۆیان گەیاند بۆیە ئێمە نەمانتوانی یارمەتیان بەین٠ ئەمە جۆرێکە لە خۆشەویستی یەکی زۆر مەزن وە تێگەیشتن سەبارەت بە کێشەکانی ڕوسیا لە کاتی شەڕدا٠ وە بۆیان باس ئەکردم کە چی ڕویداوە لە ڕوسیادا٠ من سەرسام بووم٠ من پرسیارم لێکردن کێ ئەمەی پێوتوون؟ باوکمان،باپیرمان کە پەشیمان بوون لەوەی کردویانە٠ بەڵام ئێستا نەما بۆیە بیرمان کردەوە باشترە بێین هەندێ خزمەت بکەین٠ ئەوە زۆر کاری تێکردم٠ ئەو لایەنە ی مرۆڤم بینی کە زۆر جوانە پاش ئەوەی کە خۆیان دەدۆزنەوە٠ هیچ جۆرە تووندوتیژیەک نە بێڕەحمی، هەمیشە لێبووردە ئەو هەموو خەڵکە ئێستا وا زمان شیرین بوون٠ تەنها شت ئەوەیە،هەنگاوی یەکەم ئاگایی بێ ئەندێشەیە ئەوەیە کە ئەبێ پێی بگەی٠ ئەگەر تۆ گەیشتیتە ئاگایی بێ ئەندێشە٠ کەواتە تۆ یەکەم هەنگاوت بڕیوە٠ ئەمە شتێکی سەرەکیە٠ ئەبێت تۆ ئاگایانە بێ ئەندێشە بیت٠ زۆر سەخت نیە٠ ووتەیەکی سانسکریت هەیە کە ئەڵێ دەست پێ دەکەی بەوەی بڵێی ‘نا’ بۆ هەموو بیرۆکەکان٠ بیرۆکەکان هەرچیەک بن٠٠ یا نێتی واچانێ نیگامور ئاواچوس٠ تەنها بەردەوام بە لە ووتنی نا٠ ئەم بیرۆکەیە نا٠ ئەم بیرۆکەیە نا ٠ئەم بیرۆکەیە نا٠ ئەو کاتە پێی دەگەی٠ هەرواها بەرزکردنەوەی کۆندالینی لەخەڵک دەبووریت ئەتوانیت بیکەیت٠ هەروەها ئەگەر بۆت دەرکەوێت بۆ ئەم بیرۆکانە دێتە مێشکتەوە سەرچاوەی ئەم بیرۆکانە چییە٠ ئەگەر توانیت بزانیت سەرچاوەکە چییە ئەو کاتە ئەزانی چی بکەیت٠ لە پڕێکا خۆت ئەبینیتەوە زۆر بێدەنگیت زۆر بیرناکەیتەوە بەڵام تۆ بە ئاگایت ،زۆر بەئاگا وە بە ئاگا لە زۆر شت کە پێشوتر بەئاگا نەبووی لێی٠ ئەوە شتێکە کە پێویستت بە ڕاهێنانە کە ببیتە کەسێکی بەئاگای بێئەندێشە٠ بەڵام پێویستە کار بکەیت بۆ ئەمە کە تەماشای شتێ دەکەی بێ بیرکردنەوە٠هەوڵ بە٠ هەوڵ بە کە ئەمە بکەیت٠ئەزانم ئەمە قورسە بۆ هەندێ کەس بەهۆی زۆری بیرۆکەکان لە مێشکتا بە درێژای کات٠ ئێستا بیرۆکەکان لە لای ڕاستەوە دێت یان چەپ ئەمەی کە دێت لە ڕابردووەوە لە خۆگونجاندنمانەوە وە دێت لە لای ڕاستەوە بە خۆبە زلزانینەوە وە بە بیرۆکە پاشەڕۆژیەکانمانەوە٠ هەمیشە٠ بۆیە بیرۆکەیەک بەرز دەبێتەوە ،دا ئەبەزێ،وە بیرۆکەیەکی تر دادەبەزێ وە بەرز دەبێتەوە وە ئێمە باز دەدەین بەسەر دانەی بیرۆکەکاندا٠ بەڵام کە کۆندالینی بەرز دەبێتەوە ئەوەی ڕوودەدات ئەوەیە ئەم بیرۆکانە درێژ دەبنەوە وە ماوە لە نێوان بیرۆکەکان دروست دەبێت ئەمەش پێی دەوترێ بەئاگای بێ ئەندێشە٠ ئێستا چۆن ئەمە بکەیت ئەوەیە کێشەی خەڵکی٠ بە بەرز کردنەوەی کۆندالینی٠ کۆندالینیت بەرز دەکەیتەوە، کۆندالینی ئەوانی تریش بەرز دەکەیتەوە لە ناکاودا بۆت دەرئەکەوێت کە بەئاگای بێ ئەندێشەیت٠ ناڕەحەت نیە٠ ئەم ئاگاییە ڕەهەندێکی تری دەدایە توانای سەرنجدانت٠ تۆ توانایەکی سەرنجدانت پەرەپێدەدەی کە کار دەکات چالاکە٠ لێرە دا ئەنیشی ،ئەگەر ئەتەوێ بیر لە شتێ بکەیتەوە ئەم توانای سەرنج دانەت ئەڕوات و کێشەکەت چارە دەکات٠ چارەی دەکات٠ تۆش ئەتوانیت ئەوە بکەیت٠ بەڵام ئەگەر سەرنجت لەسەر شتی بچوک ،شتە بچوکەکان وەکو باوکم حەزی لەمەیە٠٠ براژنەکەم حەزی لەوەیە ئەم هەموو شتانە لەبیرت دەچێتەوە٠ وە هەروەها خۆشت سەرزەنشت مەکە٠ ئەگەر تۆ خۆت سەرزەنشت بکەیت هیچ سودێکی نییە ئێستا لەبەر ئەوەی تۆ کەسێکی خۆتت دۆزیوەتەوە٠ پێویست بە سەرزەنشت کردن ناکات تەنها تەماشا بکەو تەواو، بێ بیرکردنەوە٠ ئەمە ئەوەیە کە پێی دەڵێن ساکشی – دۆخی شایەتی٠ ئەم دۆخی شایەتیە ئەوەیە کە ئەبێ پێی بگەیت وە ئەو کاتەی ئەگەیتە ئەم دۆخە ئەو کاتە چێژ لە وهەموو شتە وەردەگری٠ با بڵێین کەسێ پیسە ئەتوانی گاڵتەو گەپ لە پشت ئەمەوە ببینیت٠ با بڵێین کەسێ توندوو تیژە ئەتوانی تەنها خەندەی بۆ بکەی٠ ئەوە دەبینی ئەو شتە سادانەی کە تۆ ئەیزانی شتێکی هەڵە دەکات لەبەرئەوەی بەدەسەڵاتە یان لاسارە گرنگ نییە ،ئەو باش دەبێت٠ هەڵویستی کەسێکی بێتاوان٠ کەسێکی بێتاوانی وە هیچ شتێکی خراپ نابینی لەگەڵ خەڵکا٠ ئەگەر تۆ فێڵ ئەکەیت ئەوکاتە هەموو کەس دەبینی فێڵ ئەکات٠ زۆر کەسی جوان دەرئەکەون٠ زۆر جوان ئەبن ،وە زۆر خوێن شیرین ،زۆر هاوسەنگ، زۆر خۆشحاڵ زۆر جوان ئەبن ،وە زۆر خوێن شیرین ،زۆر هاوسەنگ، زۆر خۆشحاڵ ئەو هەموو گەنجینەیەی کە لە ناختدایە؟ ئەم هەموو جوانیە لە ناوخۆتدا؟ کە زۆر چێژ ئەبینم٠ چێژ ئەبینیت وە خەلکیش چێژ ئەبینێت چێژ لە هەموو شتێکی بچوکیش دەکەی٠
مێدیتەیشن
پرۆگرامی گشتی ٢٠٠١ لە لەندەن
ئەو لایەنە ی مرۆڤم بینی کە زۆر جوانە پاش ئەوەی کە خۆیان دەدۆزنەوە٠هیچ جۆرە تووندوتیژیەک نە بێڕەحمی، هەمیشە لێبووردە، ئەو هەموو خەڵکە ئێستا وا زمان شیرین بوون٠