كوندالینی

ئەو لێرەیە کە تۆ بژێنێت و پەروەردەت بکات و ئاگای لێت بێت و وات لێبکات کە گەشەبکەیت لە ڕێگای پێدانی کەسایەتییەکی بەرزترەوە٠

پێش هەموو شتێک، لەو بڕوایەدام ئەمە گرنگترین شتە کە تێبگەیت دەربارەی کوندالینی خۆت وەک تێگەیشتن لە خودی خۆت کە زانینە دەربارەی خۆت وە ئەوەی کە زانینی خودیت پێدەبەخشێت کوندالینیەکەی خۆته چونکە، کاتێک بەرزدەبێتەوە کێشەکانی نێو چاکراکانت دەرئەخات٠ ئێستا، ئەمە ناودەنێین ویستی پاک بەڵام ئێمە نازانین کە پاکێتی مانای چییە٠ واتا ویستی پاکیزه ی دڵت ٠ واتا هیچ ویستێکی وه ک هه وه س و چاوچنۆکی و شتێکی تری تێدا نییە٠ ئەو هێزە دایکی تۆیە وە لە ئێسکی سێگۆشەی مرۆڤداجێگیر بووە٠ ئەوە دایکی تۆیە٠ هەموو شتێک دەربارەی تۆ دەزانێت وەک ئامێرێکی تۆمارکردن وایە٠ هەموو شتێک دەربارەی تۆ دەزانێت وە بە دڵنیاییەوە ئەوە زانیاریه که یه٠ چونکە ئەو زۆر پاکە٠ وە بەر هەر یەکێک لە چاکراکان بکەوێت دەزانێت کە ئەو چاکرایە کێشەی چی هەیە پێشەکی، بە تەواوەتی ئەو ئامادەیە وە بەتەواوی خۆی ڕێک دەخات کەواتە تۆ بە بەخەبەرهێنانی ئەوەوە هیچ کێشەیەکت بۆ دروست نابێت٠ ئەگەر هەر چاکرایەک تەسک بێت ئەوا چاوەڕێ ئەکات وە بە هێواشی بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەو چاکرایەش بکاتەوە٠ ئێستا، ئەم کوندالینییە هێزی بنچینەییە کە لەناخی تۆدا ڕەنگی داوەتەوە وە لەناو تۆدا، لەناو هەر مرۆڤێکدا وەک چەند پەتێکی ووزە وایە٠ وەک پەتێک وایە وە ئەم ووزانەش هەموویان بەیەکەوە پێچراون تاوەکو ئەم کوندالینییە پێکبێنن٠ لە مرۆڤدا ئەم پەتانە سێ حەوتیه – ئەوەش دەکاتە بیست و یەک بەرزدەبێتەوە بۆ ‌توانی سەدوهەشت٠ بەڵام کاتێک کوندالینیەکەت بەرزدەبێتەوە یەکێک یان دووان لەم پەتانە دێنە سەرەوە و ئێسکی کەللەی سەرت کوندەکات٠ یەکێکیان یا دووانیان چونکە دەبێت بە ناخی نادی دا تێپەڕبێت٠ بە براهما نادی (کەناڵی ناوەڕاست) ناسراوە٠ هەمووی پێچاو پێچە لەبەرئەوەی کوندالینی پێچ پێچە وە ئەم نادییانەش بە هەمان شێوە پێچ پێچن٠ کەواتە بەشی ناوەوەی نادی پێی دەوترێت براهما نادی٠ بەشی دەرەوەی نادی بەشی ڕاستی وە دووەم بەشی ناوەوەی نادی پێی دەوترێت ئیدا نادی(کەناڵی چەپ)٠ کەواتە، لە ڕێگای براهما نادییەوە دەست دەکات بە ناردنی ئەو دەزووانە٠ بەهۆی ئەوەوە ناوەڕاست هێمن ئەکاتەوە٠ وە بەهۆی هێمن کردنەوەی ناوەڕاستەوە کۆئەندامی بەسۆزی دەمار دەستدەکات بە هێمن بوونەوە وە کاتێک دەچێت بۆ چاکرای ئاگیا-ناوچاوان پاشان چاوەکانت ئارام دەبنەوە بیلبیلەی چاوت دەستدەکەن بە فراوان بوون وە دەکرێت چاوەکانت وەک چاوەکانی منی لێبێت زۆر ڕەش، بەتەواوی هێمن٠ کەواتە زۆر بە ئاسانی دەتوانی لە کەسێکدا ببینی کوندالینیەکەی چەند دوورە٠ ئەگەر ئاگیای کونکردبێت پاشان چاوەکان بەتەواوی فراوان دەبن و دەدرەوشێنەوە وە پاشان دەچێتە ساهاسراراوە-بەشی کۆتای سەر٠ ئێستا، ئەوە ڕووناکی زانینە خۆشەویستی و میهرەبانی و سەرنج هەموو ئەم سێ شتە لەم ووزەیەدایە٠ ئێمە زۆر ووزە دەزانین وەک ووزەی کارەبایی ووزەی ڕووناکی و ووزەکانی دیکە٠ بەڵام ئەم ووزانە ناتوانن بیربکەنەوە ناتوانرێت ڕێکبخرێن ناتوانن بەتەنیا خۆیان کاربکەن٠ ئەوانە دەبێت لەلایەن خۆمانەوە چارەبکرێن٠ بەڵام ئەم ووزەیە خۆی ووزەیەکی زیندووە وە دەتوانێت کە چارەی خۆی بکات٠ بیردەکاتەوە٠ ئەگەر تۆوێک ببینی کە چەکەرەی کردووە لەسەرەوەی تۆوەکە خانەیەکی زۆر بچوک دەبینیت کە دەزانێت چۆن بچێتە دەوری شوێنی نەرم وە دواتر چۆن بەردەکان دەورەبدات وە لەدوایدا چۆن ڕێگای خۆی بدۆزێتەوە بۆ سەرچاوەکە٠ ئەو خانەیە ئەکرێت بڵێم کوندالینی تێدایە بەو ڕێگایەی کە دەجوڵێت٠ بەڵام لە ناخی تۆدا٠٠٠هێزێکی مەزنی کوندالینی بوونی هەیە٠ کەواتە، تۆ گەنجینەیەکی میهرەبانیت هەیە کە لە ڕێگای ڕۆحەوە دەتوانێت ڕووناک ببێتەوە٠ تۆ گەنجینەیەکیت لە خۆشەویستی و میهرەبانی لەگەڵ زانین و زەریایەک لە لێخۆشبوونت هەیە٠ کاتێک خەڵک درک بەوە دەکەن، لەوە تێناگەن کە دەبێت ئێستا گەشەبکەن٠ بۆچی گەشە ناکەن؟ چونکە ئەوان داوای ئەم ووزانە ناکەن٠ کەسێک کە رۆحێکی درکپێکراوی هەیە، ئەگەر بڵێت دەبێت میهرەبانی زۆرترم ببێت٠ میهرەبانیم زۆر باش نییە٠ گرنگی پێدانم بۆ خەڵکی تر باش نییە٠ بەخشندەییم باش نییە٠ خەڵکانی تر بەکاردەهێنم٠ خۆشەویستی ئەوان بەکار ئەهێنم٠ دوای ئەم ووزەیە دەست ئەکات بە جوڵە لەو ئەندازەیە خۆشەویستی و میهرەبانی زیاترت دەداتێ٠ بەڵام، ئەگەر تۆ نەتەوێت بە ئاگایی خۆت گەشەبکەیت ئەوکاتە ئەویش ئەڵێت ” باشە، ئەو ساهاجا یۆگاییەکی نیوە گەشەسەندووە، با وابێت” ئەو ئەو ووزەیە دابین ناکات کە لە ناو تۆدا هەڵگیراوە٠ پێم ووتن، سێ بۆ حەوت کە بیست و یەکە بەرزدەبێتەوە تاوەکو توانی سەدوهەشت٠ کەواتە بزانە کە چ گەنجینەیەک لە ناخی تۆدا هەیە٠ بەڵام بەهۆی شێوازی بیرکردنەوە و پرسیارکردنی دنیاییتەوە لە سەرەتادا، کاتێک دەستم بە ساهاجا یۆگا کرد خەڵک دەستیان کرد بە بابڵێین بەداواکردنی کار یاخود بۆ دایکم نەخۆشە یان باوکم نەخۆشە یاخود داوای پارە و شتی لەم جۆرەیان ئەکرد٠ بۆیە ئەم ویستانە ویستی پاک نین٠ وەک دەزانین لە ئابووریدا ئەوانە ویستی پاک نییە٠ ئەوانە ویستی پاک نین چونکە بەشێوەیەکی گشتی هیچ کات تێرناکرێن٠ بۆیە ئەم کوندالینییە کە دایکی تۆیە ئەو لێرەیە کە تۆ بژێنێت و پەروەردەت بکات و ئاگای لێت بێت و وات لێبکات کە گەشەبکەیت لە ڕێگای پێدانی کەسایەتییەکی بەرزترەوە کەسایەتییەکی بەرزتر و فراوانتر و قوڵتر٠