چۆن دەگەیتە ئاگایی بێ بیرکردنەوە

ئەگەر هەندێ کاردانەوە هەبێت، تۆ تەنها هیچ مەڵێ٠ بێدەنگ بە٠بەرەبەرە، تۆ سەرت ئەسوڕمێ وە سەرسام دەبیت چۆن بوویتە کەسێک کە ئاگاییت بێبیرکردنەوە بێت، تۆ چەند جوان دەبیت٠

ئەگەر تۆ لە دۆخی ئاگایی بێ بیرکردنەوەدا بیت ئەو کاتە چی دەبێت، تۆ کاردانەوەت نابێت٠ تۆ لەگەڵ کاری خراپەوە تێوەناگلێیت٠ تۆ تێوە ناگلێیت لە هیچ گفتو گۆیەک یان مشتومڕێک٠ وە تۆ تەنها تەماشا دەکەیت٠ وە بێگەردیت لە ناو خۆتدا بەرز دەبێتەوە بە شێوەیەکی جوان وەکو گوڵی لۆتەس بەرز دەبێتەوە لە گۆمێکی ئاوی پیس٠ بۆیە،هەرچ بارودۆخێک هەبێت کاتێ تۆ لە دۆخی ئاگایی بێ بیرکردنەوەدایت ، تۆ کاردانەوەت نابێت٠ ئەوە ئاماژەی بۆ بێگەردیت٠ وە ئەو کەسانەی کاردانەوەیان نابێت بە گەنجی دەمێننەوە٠ ئەوانە هیچ کاتێ وەکو تەمەنی ڕاستەقینەی خۆیان دەرناکەون، هەمیشە گەنجن٠ لەبەر ئەوەی کە ببیتە کەسێک کە کاردانەوەت هەبێت ،شتێکی زۆر باش نیە وات لێ دەکات کە تێوە بگلێی لەگەڵ کەسێکی تر٠ بەڵام ئەگەر تۆ کاردانەوەت نەبوو ئەگەر تۆ تەنها تەماشا بکەیت،وە تۆ تەنها شایەت بیت هەر بۆیە تۆ تێوە ناگلێیت لە هیچ شتێک٠ تۆ لێوەی دووری٠ وە بەم شێوەیە بێ گەردیت پەرەدەسێنێت وە دەبیتە کەسێک زۆر باوەڕی بە خۆی هەبێت زۆر کەس ئەڵێن :دایکە ،ئێمە ناتوانین ببینە کەسێک کە بێ بیرکردنەوە بین بۆ؟ بۆ تۆ ناتوانیت بێ بیرکردنەوە بیت؟ لەبەر ئەوەی هەمیشە ، تۆ هەرچیەک دەبینی ، کاردانەوەت دەبێت٠ ئەگەر تۆ ووردە ووردە کاردانەوەکانت بوەستێنیت دەروونی خۆت بپشکنە ،لەخۆت بڕوانە٠ ئەگەر تۆ هەمیشە هەوڵ دەدەیت کە کاردانەوەت هەبێت بە مێشکت بڵێ کە خۆی ڕەفتار بکات٠ ئەگەر هەندێ کاردانەوە هەبێت، تۆ تەنها هیچ مەڵێ٠بێدەنگ بە٠ بەرەبەرە، تۆ سەرت ئەسوڕمێ وە سەرسام دەبیت چۆن بوویتە کەسێک کە ئاگاییت بێبیرکردنەوە بێت تۆ چەند جوان دەبیت٠ وە هەرکەسێ بتبینێ ئەوە هەست پێدەکات کە تۆ کەسێکی جیاوازی تۆ وەکو کەسێکی ئاسایی نیت٠ بەڵام کاردانەوەی ئاسایی مرۆڤ ئەوەیە ئەگەر دەمەقاڵێ یەک ڕووبدات ،بابڵێین ، لەسەر شەقام هەموو کەس کە دەچێتە ناو دەمەقاڵێکەوە٠ حەز دەکەن شەڕ بکەن٠ ئەیانەوێت ببنە بەشێک یان دەستەیەک لەو دەمەقاڵێیە یان شەڕە یان هەر شتێک٠ نایەنەوێت دەربچن لەوە٠ لەو کاتەدا،ئەگەر تۆ بێتاوان بیت ، ئەوە خۆی کاردانەوە ئەکات ڕاستیەکە ئەوەیە کە بە هیچ شتێک ئەوە تێکنادرێت وە ئەتوانرێت دووبارە دایبمەزرێنیتەوە لە ڕێی ساهاجا یۆگاوە٠ لەوانەیە تۆ کەسێکی تووندو تیژ بیت لەوانەیە تۆ کەسێکی دڵتەنگ بوو بیت تۆ لەوانەیە کەسێ بووبی کە هەمیشە خەڵکت ناڕەحەت کردبێ- لەوانەیە٠ بەڵام دوای ساهاجا یۆگا ،ئەتوانیت کەسایەتیت زۆر شیرین وە جوان بکەیت ئەمەش نەک تەنها خۆت بەڵکو خەڵکیش چێژی لێ وەردەگرێت٠