لەخۆبایی بوون زۆر پێشکەوتووە٠ لە ووڵاتە ڕۆژئاواییەکان ، کە لەوێ زۆر پێشکەوتوون لەخۆبایی بوونیش پێشکەوتووە وە پێویستە بگەڕێن بزانن کێشەیان چیە٠ ئەم لەخۆبایی بوونە لە ئاگاییەوەیە کە تۆ بوویتە شتێکی گرنگ تۆ ئەمەی ، تۆ ئەوەی باوانت لەوانەیە کەسێکی گرنگ بن،ماڵەکەت زۆر گرنگ یان لەوانەیە تۆ لە ئاستێکی بەرزا بیت، یان هەرچیەک٠ لە وانەیە لە هەرشتێکەوە بێت وە ئەم ئاگاییەت دژی ووشیاریتە لەبەرئەوەی ڕاست نیە٠ تۆ هیچ یەکێک لەمانە نیت کە لە قالب دراوی بەم شتانەی دەرەوە تۆ لە قاڵب دراوی بە ئاگایى خۆت لە ناو خۆتدا٠ ئەم ئاگاییە ئەبێت گەشە بکات٠ لە کوێ وە ؟- ئەبێت تێ بگەی ئەم لە خۆبایی بوونەمان لە کوێ بووە٠ بۆیە شتە سەرەکیەکە ئەوەیە تێ بگەی لە هێزی خۆشەویستی٠ هێزی خۆشەویستی بەرزترین و گەورەترینە ئەگەر بتوانیت بە شێوەیەک لە شێوەکان واز لە تووڕەیت بێنیت واز لە چاو برسیەتی و لە خۆبایی بوونت بێنە ئەگەر بتوانیت ئەمە بکەیت ، ئەوە ئەتوانی تۆ لە سەهاسرارادا بیت٠ ئێستا تەنها وەرزشی لە خۆبایی بوون ببینە٠ ئەو سەرکەوتنت ئەوەستێنێت٠ بۆیە پێش هەموو شتێ پێویستە لە خۆباییبوونت ڕاست کەیتەوە٠ بۆ ئەم لە خۆباییبوونە ، ئەبێت چی بکەین؟ بۆ ئەم لە خۆباییبوونە، ئەبێت سەیری خۆت بکەیت و بە خۆت پێ بکەنی٠ ئێمە چ لە خۆباییبوونێکمان هەیە ، وە بۆ؟ ئەگەر بتوانیت لە خۆباییبوونت کەم کەیتەوە ئەگەر بتوانیت بیهێنیتە ئاستی ڕاستی خۆی ئەو کاتە باشتر کاردەکات٠ من لە ڕۆژئاوا بینیومە،ئەم لە خۆباییبوونە زۆر بەهێزە-زۆر زۆر بەهێز٠ وە ئەمانە هەرچیەک بکەن بە هەڵە وا ئەزانن ڕاستە چونکە لەخۆباییبوون بە هەموو شێوەیەک پشتگیریت دەکات٠ لە کاتێکدا ئەو کەسانەی بەپێچەوانەوەی ئەمانەوە گەشە دەکەن ئەو ووڵاتانەی کە جارێ گەشەیان نەکردووە لەوێ خەڵکی ، کێشەی لە خۆبایی بوونیان نیە، کێشەی لە خۆپرسینەوەیان هەیە٠ ئەوە لەوانەیە ڕاست بێت٠ بەڵام لە خۆبایی بوون دوژمنی خۆتە کە خۆت دروستت کردووە٠ بۆیە پێویستە بەرامبەری بوەستیتەوە وە ببینە بزانە لە کوێوە سەری هەڵداوە لەوەانەیە پەیوەندی بە ووڵاتەوە بێت، لەوانەیە پەیوەندی بە خێزانەوە بێت لەوانەیە لە هەر شوێنێکەوە بێت٠ کەواتە لە پێش هەموو شتێکەوە پێویستە چاودێری لە خۆبایی بوونت بکەیت ئەگەر سەهاسرارایا ئەوا ئەبێت بچیتە ناوەوە٠
لێ بووردەیی
لەخۆبایی بوون دوژمنی خۆتە کە خۆت دروستت کردووە
بەڵام لە خۆبایی بوون دوژمنی خۆتە کە خۆت دروستت کردووە ٠بۆیە پێویستە بەرامبەری بوەستیتەوە، وە ببینە بزانە لە کوێوە سەری هەڵداوە لەوەانەیە پەیوەندی بە ووڵاتەوە بێت، لەوانەیە پەیوەندی بە خێزانەوە بێت، لەوانەیە لە هەر شوێنێکەوە بێت٠