یەکەم مەرج ئەوەیە کە هەست بە تاوانباریی نەکەی٠ هەروەها باوە٠ هەستکردن بەتاوان شتێکی باوە٠ هەنێ جار زۆر دەخایەنێت وە کاریگەری ئەبێتە سەر لای چەپی ئەم سەنتەرە،ئێره لای چەپ کە زۆر دژوارە چونکە دەبێتە هۆی هەوکردنی بڕبڕاگە هەروەها دڵە کوتە وە شێرپەنجەی مل٠ هەروەها دەبێتە هۆی تێکدانی بالانس، یان دەتوانین بڵێن لاوازی ئەندامەکان،ته مبه لێ ئەندامەکان٠ لەگەڵ هەموو ئەمانەدا،بۆ دەبێت هەست بە تاوانباریی بکەین؟ ئەگەر هەر هەڵەیەکت کردووە دەبێت یەکسەر لەو کاتەدا ڕوبەڕووی ببیتەوە و کۆتایی پێ بێنە٠ ئێستا هیچ سوودی نییە هەست بە تاوانباریی بکەیت بەهۆی شتێک کە لە ڕابردوودا کردوتە٠ پیێم وتن دەبێت لە ئێستادا بژیت چونکە ڕابردوو بونی نییە هەروەها داهاتوش بوونی نییە٠ کەواتە چی لەئێستادا بوونی هەیە٠ لە ئێستادا داوات لێدەکەم کە هەست بە هیچ تاوانێک نەکەیت بە هیچ شێوەیەک٠ دەبێت ڕێز لە خۆت بگریت٠ هیچ مافی ئەوەت نییە خۆت بەکەم سێربکەیت بۆ هیچ شتێک٠ ژیانی مرۆڤایەتی زۆر بەنرخە وە شایەنی ڕێزلێگرتنە٠ کەواتە تۆله خۆت خۆش دەبیت بەتەواوەتی٠
دڵخۆشی
هەست بە تاوانباریی مەکە
دەبێت ڕێز لە خۆت بگریت٠ هیچ مافی ئەوەت نییە خۆت بەکەم سێربکەیت بۆ هیچ شتێک ٠کەواتە تۆله خۆت خۆش دەبیت بەتەواوەتی٠