سیستمی وزەی ناوەکی

وزەی کوندالینی بۆ جاری یەکەم بەرز دەبێتەوە، کاتێک ئەزموونی خۆدۆزینەوە دەکەیت٠ وە کاتێک بەرز دەبێتەوە و بەناو سیستمی وزەی ناوەکییەکەماندا دەڕوات، ناکامڵییەتی خاوێن دەکاتەوە و لەناوی دەبات٠

هەموومان بە سیستمێکی وزەی ناوەکییەوە لەدایک بووین کە ناسراوە بە وزەی کوندالینی یان وزەی ناوەکی٠ ئەم سیستمی وزەی ناوەکییە بە سیستمێکی ئاڵۆزی زۆر گەورەدا دەڕوات لە کەناڵ و سەنتەری وزە لە سیستمی دەماری ناوەندیتاندا کاریگەری دەبێت لەسەر توانای فیزییایی و دەرککردن و سۆزیتان لەگەڵ پاراستن و ئاگالێبوونی جەستە و ڕۆح و هزرتان٠ وزەی کوندالینی وزەیەکی سەرەتاییە سەرچاوه ی هەموو وزەکانە٠ وزەیەکی خاوێن و زیندوو و داینامیکە کە ناتوانرێ لەناو ببرێ یان خراپبکرێ٠ گوێڕایەڵی یاساکانی خۆی دەکات بەرەو سەرەوە بەرز دەبێتەوە دژی هێزی ڕاکێشانی زەوی٠ وە کاتێک بەرز دەبێتەوە و بەناو سیستمی وزەی ناوەکییەکەماندا دەڕوات ناکامڵییەتی خاوێن دەکاتەوە و لەناوی دەبات٠ وزەی کوندالینی بۆ جاری یەکەم بەرز دەبێتەوە کاتێک ئەزموونی خۆدۆزینەوە دەکەیت٠ وە دەرئەنجام، هەر کاتێک وزەکە بەرز دەکەیتەوە دۆخی مێدیتەیشن بنیات دەنێیت٠ وزە بە هەموو لەشتدا تێدەپەڕێت لە ڕێگەی سێ کەنآڵ سەرەکی ئەستوونی وزەوە یان نادی یه کان تێپەڕدەبێت بە حەوت سەنتەری وزە یان (چاکرا)وە کە دەکەونە لاکانی تۆڕە دەمارە سەرەکییەکانەوە یاخود تۆڕی هەستەدەماری بەیەکداچوو٠ لە کاتی لەدایک بووندا پاشماوەی وزەی ناوەکییەکەت جێگیر دەبێت لە ئێسکی کلێنچکەی شێوە سێگۆشەیی لە بنکەی بڕبڕەی پشتتدا کە دەکەوێتە که مێک سەرووی یەکەم سەنتەری وزەوە٠ لەوێدا، ئەم وزەیە نوستووە و چاوەڕێیە بە ئاگا بکرێتەوە٠ کاتێک ئەم سیستمی وزەی ناوەکییە بە ئاگا دێت لە ڕێگای کرداری خۆدۆزینەوەوە لەوانەیە هەست بە خوران یاخود لەرەلەر بکەیت لە دەستەکانتدا وە لە بەشی سەرەوەی سەرت لە ناوچەی مەڵاشودا٠ وزەکە بە بڕبڕەی پشتتدا بەرز دەبێتەوە بە شەش سەنتەری سەروو کلێنچکەدا تێدەپەڕێت٠ دووەم سەنتەری وزە سێیەم چوارەم پێنجەم شەشەم وە لە کۆتاییدا، حەوتەم سەنتەری وزەی تەوقەسەر٠ هەر سەنتەرێکی وزە سێ پێکهاتەی هەیە چەپ، ناوەند وە ڕاست کە دەکەونە نێو کەناڵەکانی چەپ ناوەند و ڕاست بە دوای یەکدا٠ کاتێک سیستمی وزەی ناوەکی بەشی سەرەوەی سەرت کون دەکات وشیاری تاکی یەکدەخات لەگەڵ وشیاری گشتی٠ لەوانەیە هەستێکی ترپەی بەهێز بچێژیت بەم یەکخستنە لەناو تەوقەسەردا زۆرجار هەستێکی توانەوە یاخود لەرەلەری سارد بەدوایدا دێت٠ ئەم ترپانە لەسەر پەنجەکانیش دەکرێت هەست پێ بکرێت وە لە لەپی دەستەکانتدا٠ ئەزموونی بەخەبەرکردنەوەی وزە ناسراوە بە خۆ دۆزینەوە٠ کە یەکگرتن بەدەست دێت وزەی گشتی گەردوونی دەڕژێتەوە ناومان لە ڕێگای سەنتەری وزەی تەوقەسەر وە بەرەو خوارەوە بەناو سێ کەناڵو وزەکانماندا سەنتەری وزەکانمان هاوسەنگ و پاک دەکاتەوە٠