مێدیتەیشن چیه

مێدیتەیشن شتێکە کە خۆت بێدەنگ ئەکات، هزرت بێدەنگ ئەکات وە ئەتخاتە ئەو ئۆقیانوسە قووڵەی کە لە ناخی خۆتدا هەیە٠

بۆ ئەوە، من وابیرئەکەمەوە مێدیتەیشن گرنگترین شتە لە ساهاجا یۆگادا٠ هەموو ڕۆژێک پێویست ئەکات مێدیتەیشن بکەیت٠ ئەوانەی کە مێدیتەیشن ناکەن ئەگەری سەرنەکەوتنیانهەیە٠ چونکە مێدیتەیشن وەک نەوت کردنەناو چراوەیە٠ ئەوانەی کە مێدیتەیشن ناکەن، وابیرئەکەنەوە کە ئەتوانن بەبێ مێدیتەیشن سەرکەوتووببن بەداخەوە هەڵەیانکردووە٠ ئەبێت کە بەیانیان و ئێواران، مێدیتەیشن بکەن٠ کێشەکە ئەوەیە کە هەموو شتێک زۆر بەسوود زۆر ئاسان دێت لەوە تێناگەن کە مێدیتەیشن زۆر گرنگە٠ لەوانەیە٠ تۆ نا، بەڵام من کەسانێک ئەناسم ،کە درک بەوە ئەکەن مێدیتەیشن ناکەن٠ شێوازیان جیاوازە سروشتیان جیاوازە٠ مێدیتەیشن شتێکی ئارامکەرەوەیە ئەو کاتە هەموو کێشەکانت چارەسەر ئەبن لەو مەزاجی مێدیتەیشنەدا٠ ئەگەر تۆ مێدیتەیشن ناکەیت تۆ لە مێدیتەیشن تێناگەیت دواتر لەوانەیە ڕووناکییەکەت بچێتە خوارەوە بڕی پێویست ڕووناکی نادات٠ گرنگە، زۆر گرنگە کە دەربارەی خۆت شت بزانیت دەربارەی ئەوانی تر لە مێدیتەیشندا٠ زۆر خەڵک پرسیارم لێئەکات “چۆن مێدیتەیشن بکەم؟” هیچ شتێک مەکە تەنها بچۆ حاڵەتی ئاگایی لە بیرنەکردنەوەدا٠ هەوڵ بدە کە بچیتە دۆخی ئاگایی لە بیرنەکردنەوەدا٠ ئەگەر بتوانیت بچێتە ئەو حاڵەتی ئاگایی لە بیرنەکردنەوەدا تۆ کاری خۆتت کردووە٠ چونکە مەبەستەکە ئەوەیە کە تۆ لەگەڵ ڕاستییەکەدایت لەگەڵ حەقیقەتدا لەگەڵ خۆشیدا لەگەڵ هەموو شتێک کە زۆر سەرەکییە٠ کاتێک کە مێدیتەیشن ئەکەیت، هەوڵ مەدە کە کە جۆرێک لە کردار بکەیت، نەخێر٠ مێدیتەیشن شتێکە کە خۆت بێدەنگ ئەکات هزرت بێدەنگ ئەکات وە ئەتخاتە ئەو ئۆقیانوسە قووڵەی کە لە ناخی خۆتدا هەیە٠ بەڵام وایدانێ کە تۆ ئەوە ناکەیت٠ ئەگەر مێدیتەیشن نەکەیت ئەتوانم یەکسەر بزانم ئەوانەی کە مێدیتەیشن ئەکەن و ئەوانەی کە مێدیتەیشن ناکەن ئەوە بۆ من قورس نییە٠ ئەوانەی کە مێدیتەیشن ناکەن هەمیشە دوودڵن ئەوان سەرلێشێواون ناتوانن تێبگەن٠ وە لەبەر ئەوەیە کە مێدیتەیشن گرنگترین شتە لە ساهاجا یۆگادا٠ کە هەموو ترسەکانت کەم ئەکاتەوە٠ نەک تەنها ئەوە بەڵکو هەموو بیرە نەرێنییەکانت دەرئەکات هەموو شتە بێهیواکانت دەرئەکات٠ وە کاتێک تۆ بەم شێوەیە مێدیتەیشن ئەکەیت ئاگایی لە بیرنەکردنەوەدا سەرسام ئەبیت کە چۆن یارمەتی دراویت لە ناوەوەو لە دەرەوەشدا٠ ئەوە توانایەکی سامناکە کە کارئەکات ئەم ئاگایی لە بیرنەکردنەوەدا٠ کەواتە ئەوانەی کە مێدیتەیشن ناکەن ناتوانن کە زۆر بەرەو پێش بڕۆن لەگەڵ سووەکانی ساهاجا یۆگادا٠ مرۆڤ ئەبێت هەوڵ بدات کە مێدیتەیشن بکات وە بگاتە خاڵی ئاگایی لە بیرنەکردنەوەدا٠