ئاگایی بێ بیرکردنەوە

کە مێدیتەیشن دەکەیت بچۆرە باری هۆ شیاری بێ ئەندێشە٠ هیچ بیرکردنەوەیەک گرنگ نییە، چونکە ئەوە دروستکراوی تۆیە٠

کەواتە هۆشیارى بێ ئەندێشەیی یەکەم خاڵە هەموتان دەبێت بەدەستی بهێنن٠ زۆر گرنگە٠ دوای ئەوە دەتوانیت شتی تر بەدەست بهێنیت بەڵام یەکەم هەنگاو هۆشیاری بێ ئەندێشەییە٠ زۆر گرنگە بگەیتە هۆشیاری بێ ئەندێشەیی لەبەر ئەوەی لە دوای ئەوە هیچ بیرکردنەوەیەک پەیدا نابێت لەم لاو لەولا،لە کاتی ئێستاو لە داهاتوودا٠ تەنها لەوکاتەی کە تۆی تێدای٠ شتێکە کە هەموو هەتانە، ئەوە نییە من، کە من پێتان دەڵێم بەڵام ئێوە هەمووتان هەتانە٠ بەڵام خۆت هاوسەنگ بکە٠ تۆ دەبێت خۆت هاوسەنگ بکەی لە هۆشیاری بێ ئەندێشەیی٠ چەنێک کاتی دەوێت ئەوە گرنگ نییە٠ گرنگ ئەوەیە هەرجارێک هەستت پێکرد بەردەوام هەستی پێدەکەیت٠ زۆربەی خەڵک مێدیتەیت دەکەن، بەڵام پڕۆسەی بیرکردنەوەیان بەردەوامە ئەوان لە بیرکردنەوە ناوەستن٠ ئێستا ئەمە خاڵێکە کە زۆر گرنگە٠ هەموو ئەم بیرکردنەوانە بۆمبارانت دەکەن لەهەردولا وە لە مێشکتەوە٠ ئەم بیرکردنەوانە کە یەتە لات هیچ مانایەکی نیە لەگەڵ تۆ هیچ پشگیریەکت ناکەن٠ تۆ خۆت ئۆقیانوسێکی گەورەی تۆ دە بێت بگەیتە ئەو حاڵەتی هۆشیاری بێ ئەندێشەیی٠ بەڵام،تکایە هەوڵبدە، هەمووتان دەتوانن بگەنە ئەو حاڵەتی هۆشیاری بێ ئەندێشەیی‌٠ تەنانەت ئەگەر بۆ یەک چرکە بە دەستی بهێنیت بیرۆکەیەکی زۆر باشە٠ دوای ئەوە هەوڵدەدەیت ئەو چرکەیە زیاد بکەیت٠ بەبڕوای من وێنەدانەوەی مێشکە٠ کاتیک لەشتێک دەڕوانیت دەبیتە هۆشیاری بێ ئەندێشە٠ وە ئەمەش وێنەدانەوەی مێشکە وە دەچیتە قوڵایی ئەوەی کە دەیبینیت٠ بەڕاستی هەمووتان بەم شێوەیەتان لێدێت داهێنانێکی جوانی یۆگاکەرانی ساجا یە٠ ئەوەی ئەی دۆزمەوە،ئەوە باری هۆشیاری بێ ئەندێشەیە لەلایەن چەند کەسێکەوە دانەمەزراوە، کە شتێکی باش نییە٠ ئەمڕۆلە ڕۆژی دیڤالی دا،دەڵێم کە دەرونت ڕوناک دەکەیت بە باری هۆشیاری بێ ئەندێشەیی٠ شتێکی مەحاڵ نییە، لەتۆدا هەیە٠ لەبەر ئەوەی بیرۆکە لێرەو لەوێ دێت٠ وە مێشکت ناجوڵێنن، نەخێر تەنها کاردانەی خۆتە٠ بەڵام لە حالەتێکدا کە تۆ مێدیتەیشن دەکەیت لە جیهانێكی ڕاستەقینەدا ئینجا تۆ دەکەویتە باری هۆشیاری بی ئەندێشە٠ کە خاڵێکی زۆر گرنگە هەموو ئەم بیرکردنەوە بێ مانایانە کەهیچ سودێکیان بۆ تۆ نییە، نامێنن٠ لە مێشکتدا نامێنن وە ئینجا تۆ گەشەدەکەیت وە تۆ زۆر بەباشی گەشەدەکەیت٠ هەندێک لێرەدەبن و دەڵێن دایکە، ئێمە ناگەینە ئەم حاڵەتە٠ هەوڵ بە هەوڵی ئەوە بە٠ بڕواناکەم نەتوانی بەدەستی بێنیت٠ هەمووتان دەتوانن ئەو بیرۆکەیە بەدەست بێنن کە ئەمەیە”من دەتوانم بەدەستی بێنم” وە تۆ بەدەستی دێنیت٠ لەویادا پێویست ناکات دەست بەرداری هیج شتێک ببیت، پێویست ناکات هیچ شتێک ببینیت، تەنها مێدیتەتشن بکە وە سەرسامدەبیت کە چۆن کارت تێ دەکات٠ بەدڵنیاییەوە تۆ دەچیتە قوڵاییەوە ،وە زۆربەشتان٠ بەڵام من هێشتا دەڵێم هۆشیاری بێ ئەندێشەیت لەو ناوچەیە زیاد بکە ئەمڕۆ زۆر گرنگە چونکە ڕۆژی دیڤالییە٠ دیڤالی کە بە ڕۆژی ڕوناککردنەوە دادەنرێت٠ بەڵامڕوناککردنەوەلەگەڵ ئەمەدا تۆ چەنێک هۆشیاری بێ ئەندێشەیت؟ وە هەموو شتی بەباشی کاردەکات چونکە تۆ ئۆقیانوسێکێتی تۆ لەنا‌ختدا هەتە٠ تەنها تۆ دەبێت لێی بدەیت٠ ئگەر لێی نەدەیت ئەوا بەباشی کار ناکات٠ دەبێت تەنها بەنەرمی پیایا بکێشی وە سەرسام دەبیت کە تۆ سەرچاوەی ئەم جۆرە خۆشیت سەرچاوەی ئەم جۆرە خۆشبەختیەیت من دەڵێم سەرچاوەی ئەم ڕوناکییە ڕاستەقینەیە٠ کەواتە پەیامی ئەمڕۆ ئەوەیە کە کە مێدیتەیشن دەکەیت بچۆرە باری هۆ شیاری بێ ئەندێشە٠ هیچ بیرکردنەوەیەک گرنگ نییە چونکە ئەوە دروستکراوی تۆیە٠ بەڵام ئەگەر دەبێت ببیتە دروستکراوێکی پیرۆزیی دەبێت بچیتە باری هۆشیاری بێ ئەندێشەیی کەمترین لە کەمترین٠ هەتاوەکو دێت بۆ لای تۆ وردە وردە گەشە دەکات وە تۆ سەرسام دەبیت بەڕوودانی وە تۆ گەشەدەکەیت بەرەو ساجا یۆگا بە شێوەیەکی زۆر گەورە٠ زۆر سوپاس٠