ئەگەر پێم ووتی بڕۆ بۆ ئێستای خۆت، تۆ ناتوانی٠ تۆ ناتوانی بچیتە ناو کاتی ئێستای خۆت٠ هەر بۆیە ئەم بیرۆکانەى کە دێت لە ڕابردووەوە وە لە داهاتوودا هەموو کاتێ تووشی دڵە ڕاوکێت دەکەن وە تۆ سەردەکەویت بەسەر هەموو ئەو بیرۆکانەدا٠ بەڵام کاتێ کۆندالینی بەرزدەبێتەوە ،ئەو ماوەی بیرکردنەوانە درێژ دەکاتەوە٠ لەم نێوانەدا ئەوەیە کەپێی دەڵێین وەستان فیلامبا کاتێ ئاگایت ئەڕوات وە تۆ بێدەنگ دەبیت٠ هیچ بیرۆکەیەک نیە بەڵام تۆ بە تەواوی بە ئاگان٠ بۆیە ئەگەیتە حاڵەتێ کە ئێمە پێی ئەڵێین بە ئاگایی بێ بیرکردنەوە دەربارەی چی (جەنگ) دواوە٠ ئاگایی بێ بیرکردنەوە، ئەوەیە کە تۆ بێ هیچ بیرکردنەوەیەکی لە ئێستادا،ئەمە ڕاستیەکەیە٠ ئێستا ڕاستیەکەیە، نەک دواڕۆژ وە نە ڕابردوو٠ بۆیە تۆ لەو شوێنەدا دەوەستی ،کە ئەویش ئاشتیە بۆ ئێمە٠ هەربۆیە لە و شوێنەدا کە ئەویش ئاشتیە لە ناو خۆماندا کاتێ تۆ ئەگەی ، ئەبیت بە کەسێکی ئاشتیخواز٠ ئەم هەموو،سەختی ژیان تەواو ئەبێت وە ئەبیتە کەسێکی تەواو ئاشتیخواز وە ئەم ئاشتیە کە دێت زۆر بە جوانی تۆ زۆر لە ساڵەکانی تەمەنت فڕێ دەدەی٠ تۆ ئەبیتە کەسێکی هەڵسوراو، کەسێکی بە بەزەیی زۆر بەگەرم و گوڕی کار دەکەی و سەفەر ئەکەی بەڵام ئەوە دەرناکەوێت ئەمە کاری لەسەر تۆ نیە ئەوە تەنها لەدەرەوە کە تۆ تەنها شایەتی دەدەی لەسەری ، تەنها شایەتی٠ وەکو درامایەک ،کە ئەیبینی بینەری درامای ئەم دنیایە،سروشت هەموو جۆرە شتێک کە دەیبینی درامایەکە٠ بۆیە تۆ ئەبیت بە کەسێکی تەواو ئاشتیخواز٠ من هەندێ کەس ئەناسم کە خەڵاتی ئاشتی وەرگرتووە ئەو کەسانەی کە خاوەنی بناغەی ئاشتی ،هەموو جۆرە شتێک بەڵام بەشێوەیەکی خراپ کەسێکی تووڕەیە٠ ئەگەر قسەیان لەگەڵ بکەی پێویستە داری بەلەم لێن نزیک بیتەوە٠ ئەگەر نا زۆر سامناکن ئەوانە، بێ ڕادە خەڵکێکی تووڕەن تۆ ناتوانی قسەیان لەکەڵ بکەی٠ من نازانم ئەوانە چۆن بوونەتە خەڵکێک ئەوانەی کە ئەبێ ببنە سیمبولی ئاشتی بەڵام ئەوانەی کە هیچ ئاشتیەکیان تیا نیە ناتوانن ئاشتی پیشانی دەرەوە بدەن٠ بۆیە ئەم ناوچەیە ،کەمن پێی ئەڵێم ناوچەی ئاشتی، لەناو خۆتا هەیە٠ هەرکاتێ دامەزرا، سەرسام ئەبیت تۆ چەند شت بەسەرتا دێ٠ لە سەرەتادا چیت بەسەر دێ ،ئەتوانی زۆر بەباشی بخەوی تۆ هەمیشە مێشک سافیت هەروەها بیرەوەریت باشتر ئەبێت٠ ئەمە گەورەترین شتە کە ڕوو دەدا ئەویش باش بوونی بیرەوەریت٠ وە پەیوەندیەکانت لەگەڵ کەسانی تردا باشتر دەبن پەیوەندیەکانت لەگەڵ کەسانی تردا باشتر دەبن لەبەر ئەوەی تۆ زۆر ئاشتیخوازی٠ هەر کەسێکی تر کە دێتە لای تۆ هەست بەو ئاشتیخوازیە دەکات وە خۆشی پێ دەبەخشێ٠
مێدیتەیشن
سوودەکانی ئاگایی بێ بیرکردنەوە
هەربۆیە لە و شوێنەدا کە ئەویش ئاشتیە لە ناو خۆماندا، کاتێ تۆ ئەگەی ، ئەبیت بە کەسێکی ئاشتیخواز٠