پێویستە ئێوە ھەمووتان خۆدۆزینەوە بە دەست بھێنن٠ ئەمە کاتێکی تایبەتە٠ ڕاکردن بەدوای ئەو ھەموو جۆرە كردارانه دا ئەو ھەموو جۆرە خوێندنەوەیە٠ بە خوێندنەوە پێی ناگەیت بە گوێگرتن لە و وانانه پێی ناگەیت٠ ڕووداوێکە و دەبێت ڕووبدات لە ناوتاندا کۆندەلینی ھەیە ئه مه ھێزێکە لە ناوتاندا٠ ئێستا خەڵک ھەن دژی کۆندەلینی٠ دەڵێن کە کێشە دروست دەکات٠ من ٣٠ ساڵە ئیش دەکەم لە زۆر وڵاتدا وە ھەرگیز ھیچ شتێکی خراپم نەدیوە ڕووبدات لای خەڵک بە پێچەوانەوە زۆر سوودمەند بوون لەبەر ئەوەی کۆندەلینی بە شەش ناوەنددا بەرز دەبێتەوە وە ئەم شەش ناوەندە بەرپرسن لە لایەنی فیزیایی و ھۆشمه ندى و سۆزی و ڕۆحی کە لە ناوماندان٠ کاتێک بەرز دەبێتەوە ڕووناکیان دەکاتەوە٠ تێریان دەکات ھەروەھا چاکیان دەکاتەوە بەو شێوەیە ئێمە کەسایەتییەکی تەواومان دەبێت٠ دەبێت ئەمە بەسەرتا بێت نەک بە ڕێگایەکی شێتانە کە ھەندێک لە خەڵک دەیکەن بە ناوی گەڕانەوە٠ دەبیت بە کەسێکی ژیرتر دەبیت بە کەسێکی باشتر دەبیت بە کەسێک کە باوەڕی بە خۆی ھەیە وە لە نرخی خۆت تێ دەگەیت نرخی تۆ چییە، بۆچی لەسەر ئەم زەوییەیت٠ دەبێت ئەمە هه ست پى بكه يت وە بە تایبەتی لەم کاتەدا ئەمه ئه و ڕووداوەیە کە دەبێت ڕووبدات ئه ويش خەبەرکردنەوەی کۆندەلینییە٠
هێزی ناوەکی
دوای خۆدۆزینەوە ئەبیت بە كەسێكی باشتر
پێویستە ئێوە ھەمووتان خۆدۆزینەوە بە دەست بھێنن. بە خوێندنەوە پێی ناگەیت، بە گوێگرتن لە و وانانه پێی ناگەیت٠