بە کاردانەوە کێشە دروست دەکەین

بەم کاردانەوەیە کێشە لە خۆماندا دروست دەکەین٠ وە ئەم کاردانەوەیە دێت بۆمان لەبەر ئەوەی نازانین کە چۆن لە هزر تێپەڕ ببین٠

وە لە سیستمی ناوەکی وزەدا، کاتێک ئەم ژیانە خیرا و چڕە بەڕێ دەکەین که مو کوڕیه کی تێدایە٠ که مو کوڕیه کی تێدایە کە دەتوانیت بیبینیت لە هێڵکارییەکادا٠ سیستمی ناوەکی وزەکایان پشان داوە کە ئیشی پێ دەکات٠ ناوەندێکمان هەیە لێرە لەسەر خاڵی بەیەک گەیشتنی دوو دەمارەکەی بینین٠ ئەم ناوەندە زۆر گرنگە چونکە بەمە کاردانەوە دەکەین٠ کاردانەوە بۆ هەموو شتێک دەکەین٠ بەم کاردانەوەیە کێشە لە خۆماندا دروست دەکەین٠ وە ئەم کاردانەوەیە دێت بۆمان لەبەر ئەوەی نازانین کە چۆن لە هزر تێپەڕ ببین٠ هەموو کاتێک کە تاماشای شتێک دەکەین، کاردانەوەمان دەبێت٠ سەیری کەسێک دەکەین کاردانەوەمان دەبێت٠ بەڵام ناتوانین تەنها تەماشا بکەین٠ ناتوانین تەنها شایەتحاڵ بین٠ ئەگەر ببین بە شایەتحاڵ، هیچ کاریگەرییەکی لەسەرمان نابێت٠ بەڵام ناتوانین٠ کێشەکە ئەوەیە ئەم ناوەندە زۆر چالاکە٠ پێی دەڵێین چاکرای ئاگیا ئەو شوێنەی کە دوو دەمارەکەی بینین تیایدا بە یەک دەگەن٠ لەو خاڵی بەیەک گەیشتنەدا ئەم ناوەندە جێگیرە٠ تەنانەت (جەنگی)ش وتوویەتی “دەبێت لە هزر تێپەڕ بیت وە دەبێت هۆشیار ببیت بێ ئەندێشە”٠ تەنانەت لە شاستراسیشدا نووسراوە کە دەبێت نیرڤیچار سامادهیت هەبێت، واتە بە بێ هزر وە ئەوەی تر نیرڤیچار سەمادهییە٠ ئێستا تەنانەت ئاینشتاینیش وتوویه تی دەبێت لە هزر تێپەڕ ببیت تا بگەیت بە ناوچەی پێچ خواردوویی.- ئه و ووتویه تی٠ کاتێک دەگەڕا بە دوای بیردۆزی ڕێژەییدا بۆی دەرکەوت کە قورسە٠ نەیدەتوانی بیدۆزێتەوە٠ زۆر ماندوو بوو٠ چووە باخەکەیەوە وە یاری بە بڵقی کەف دەکرد وەکو منداڵێک٠ دواتر دەڵێت، “لە ناکاو لە شوێنێکی ترەوە ئەم بیردۆزی ڕێژەییەم بۆ هات”٠ به ئاشکرا ناوی دەنێت ناوچەی پێچ خواردوویی وە دەبێت بگەین بەم ناوچە پێچ خواردووییە لەجیاتی ئەوەی بەردەوام بیر بکەینەوە و کاردانەوەمان هەبێت٠