
سیستەمە بنەڕەتیەکە کە هەزاران ساڵە سەلمێنراوە لە هیندستان لە ٧ ناوەندی وزە (چاکر) پێکهاتووە، ٣ چەناڵی وزەیش (نادیس)، هەروەها کۆندەلینیش٠
چاکراکان ڕێکدەکەوێت لەگەڵ ئاستە فیزیکیەکەی پەڕەکانی ناوەندی سیستەمی دەمار و چەناڵەکانی وزە،
چاکرا لە زمانی سانسکرتیدا واتای “ویل یان تایە” دەگەیەنێت، چونکە چاکراکان وەکو تایە بە ئاراستەی میلی کاتژمێر ئەخولێنەوە؟
چاکراکان لە گوڵی لۆتوس ئەچن، هەر چاکرایەکیان ژمارەیەکی جیاواز لە پەڕیان هەیە، کە هاوتایە لەگەڵ ژمارەی پەڕەکانی جەستەدا٠
مێدیتەیشن چییە؟
مێدیتەیشن دۆخی ئاگایی بێ ئەندێشەیە، کە تیایدا ئێمە ئەتوانین بیرکردنەوەکانمان تێ پەڕێنین٠
خودناسین چییە؟
خودناسین بریتییە لە بەخەبەر هێنانەوەی وزەی کوندەلینی و کردنەوەی چاکرای حەوتەم، کە ساهاسرارا چاکرایە٠
چۆن و بۆچی ئێمە کوندەلینی باندان ئەنجام ئەدەین؟
پێش دەستپێکردن و دوای تەواوکردنی مێدیتەیشن، کۆندەلینی باندان ئەنجام ئەدەین٠
سێ جارکۆندەلینیمان بەرز ئەکەینەوە و گرێی ئەدەین بۆ سێ چەناڵی وزە، بۆ بەرز کردنەوەی ئاگایی و کۆندەلینیمان بۆ چاکرای حەوتەم٠
حەوت جار باندانیش ئەنجام ئەدەین بۆ پاراستنی خۆمان لە وزە نەرێنییەکان٠
کۆندەلینی چییە و کوالیتیەکەی چییە؟
کوندەلینی ئەو وزەی دایکەیە کە لە ناو هەمووماندا هەیە کە پڕە لە خۆشەویستی خودا، پاکێتی و سۆز٠ کاتێ بەخەبەر دێتەوە، تەواوی چاکراکانمان پاک دەکاتەوە٠ وە تەنها لە ساهاجا یۆگادا ئەتوانرێ بەخەبەر بهێنرێتەوە٠
چەناڵەکانی وزە چین و چۆن بەخەبەر ئەهێنرێنەوە؟
ناوەندەکانی وزە بریتین لە لای چەپ (خواست و ئارەزووەکان، ڕابردوو) ڕاست (کردارەکان، داهاتوو) وە ناوەڕاستیش (بەرەوپێشچوون، چرکەساتی ئێستا)٠
بۆ پاکردنەوەی لای چەپ، توخمی ئاگر بەکار دەهێنین٠
بۆ پاکردنەوەی لای ڕاست، توخمی ئاو بەکار ئەهێنین، سەهۆڵ لەسەر جگەرمان دا ئەنێین و چارەسەری گەرمی جگەرمان ئەکەین٠
ناوی چاکراکان چییە و کوالیتی هەریەکێکیان و توخمەکانیان چین؟
پەیوەندی چییە لە نێوان چاکراکان و دەستماندا؟
هەر یەک لەو حەوت چاکرایە شوێنێکیان هەیە لە ناو دەستماندا و لە جەستەماندا٠ بەشێوەیەکی فیزیکی ئەشێ هەست بە تەزوویەک یان گەرمییەک بکەین لە دەستماندا٠ ئەم ئاماژانە زۆر بە وردی پێت ئەڵێن کە کام چاکرایەت پێویستی بە چارەسەرە٠
چۆن دابنیشیت لە کاتی مێدیتەیشندا؟
ئەتوانی بە چوارمشقی لەسەر زەوی دانیشین، یان لەسەر کورسیەک دانیشین و هەردوو قاچمان بخەینە سەر زەوی٠
چۆن دەستەکانمان بەکار دەهێنین لە کاتی مێدیتەیشندا؟
بە دەستەکانمان کۆندەلینی باندان ئەنجام ئەدەین، لە پێش و لە دوای مێدیتەیشن٠ دەستەکانمان لەسەر چاکرا جیاوازەکان دا دەنێین بۆ هاوکاری کردنی ئەو چاکرایە٠ دەستی ڕاستمان بەکار دەهێنین بۆ پێدانی تەزوو بە چاکراکان، هەروەها بۆ داگرتنی ئیگۆمان٠ وە هەردوو دەستیشمان بەکار ئەهێنین بۆ هاوسەنگکردنی چاکراکانمان٠
چۆن چۆنی ڕەگەزی ئاگر بەکار ئەهێنین لە کاتی مێدیتەیشنەکاندا؟
مۆم لەبەردەم وێنەکەی شری ماتاجی دا دەنێین بۆ پاکردنەوەی ئەو نەرێنیانەی کە لە ژوورەکەدا هەیە٠
چۆن چۆنی رەگەزی ئاو بەکار دەهێنین لە کاتی مێدیتەشندا؟
قاچمان ئەخەینە ناو ئاو و خوێوە هەموو ڕۆژێک بۆ دەرکردنی هەموو ئەو وزە نەرێنیانەی کە ڕۆژانە توشمان هاتووە٠ وەکو سترێس، توڕەیی، خەمۆکی٠ هەروەها سەهۆڵ ئەخەینە سەر جگەرمان بۆ نەهێشتنی گەرمی لە لای ڕاستمان٠
هەوا گەرم و ساردەکانی ناو دەستمان و سەر سەرمان واتای چی ئەگەیەنن؟
هەوای سارد واتایی ئەوەیە ئێمە لە هاوسەنگیداین، ئەگەر دەستی چەپت گەرم بێت، ئەوە واتای وایە تۆ کێشەیەکت هەیە لە لای چەپت، ئەگەر دەستی ڕاستت گەرم بێ، واتای وایە کێشەیەک هەیە لە لات ڕاستت٠
شری ماتاجی کێیە؟
شری ماتاجی مامۆستای ئێمەیە کە خودناسینی پێ بەخشییوین٠ ژیانی خۆی تەرخان کردبوو بۆ ڕووناکردنەوەی مرۆڤایەتی٠
شریماتاجی کەی لەدایک بوو و کەی دەستی کرد بە ساهاجا یۆگا؟
شری ماتاجی لە ٢١ ی ئازاری ساڵی ١٩٢٣ لەدایک بووە٠ لە ٥ ی مایس ی ١٩٧٠ دەستی کرد بە ئەنجامدانی ساهاجا یۆگا٠
یۆگا چییە؟ هیچ نییە جگە لە سەرنج دان لە ڕۆح و دەروونى خۆت.ئهى كوندالينى چي دهكات ؟ سهرنجت بهرزدهكاتهوهو دهيبات بۆلاى روحت. تهنها دواى ئهوهى كه روحت ناسى دهتوانى خودا بناسى.
شری ماتاجی نیرمالا دێڤی