وانە ٤ – كوندالینی

کۆندەلینی دایکێکی زۆر دەقیق و وردە بۆ ئێمە، ئەو وزەیەیە کە لە ئێسکی سێگۆشەی پشتەوە بەرز ئەبێتەوە بەناو ئێسکی بڕ بڕەی پشتدا٠ بە سێ پێچ و نیو، زۆر بە شاراوەی، بەڵام وەکو تۆوێکی زۆر بچوک، کاتی ڕێگری کردنمان نەبێت لە خۆمان، ئەتوانێت بەخەبەربێتەوە و گەشەبکات و ببێت بە دارێکی باڵا٠

بە هەمان شێوەی کێبڵێک، کارەبا و کۆمپیوتەر پێکەوە ئەبەستێتەوە، کۆندەلینیەکی بەخەبەر هاتوو، ئاگایی مرۆڤ بە هەموو وزە کاریگەرەکانەوە ئەبەستێتەوە٠

ئەتوانین وا بیر لە کۆندەلینی بکەینەوە کە وەکو حەبلێکە کە لە هەزارەها پەت پێک هاتووە، کاتێ یەکەم جار خود ناسین بەدەست دێنین، تەنها یەک یان دوو لەو تاڵە پەتانە ڕێگەی خۆیان ئەدۆزنەوە بۆ تێپەڕین و گەیشتن بە چاکرای ساهاسرارا لە تەوقە سەردا٠

هەرچەندە بە دووجار مێدیتەیشن لە ڕۆژێکدا هێواش هێواش تاڵە تەزووی زیاتری کۆندەلینی بە شوێنەکەی خۆیان ئەگەن، لەگەڵیشیدا ئەزموونی کۆندەلینیمان قوڵتر و پیرۆزتر دەبێت٠

لەگەڵ هەستکردن بە بوونى هەزەیەکى  تەواو هێزى کوندەلینى لەریگەى چاکراکانەوە بەرز دەبیتەوە لەگەل خود یەک دەگریت  دەگاتە چاکراى سەهاسرارا.

هەر کاتیک دەگەین بەو چێژە دەتوانین هەموو نارەحەتیەکى جەستەیی و فیزیایی و هەستى قەلقى لەبیر بکەین.

بوونى هەزە هێزى کوندەلینی  بە ئاگا دێنێتەوە و ەبەرزى دەکاتەوە.

کاتێک ئەوهێزە بەرز دەبیتەوە چاکراکان دەکرینەوە یان ئەو خالانەى کە چاکراکانیان بلۆک کردوە دەکرینەوە.

بە هۆى ئەو هەزەیەوە چاکرا داخراوەکان دەکرێنەوە، پاشان تەرکیزمان روونتر دەبێت و هەست بەئارامى زیاتر دەکەین، لەهەمان کاتدا  گەشە بە خود دەدات و  دامەزراوتردەبێت.

کاتێک هێزى کوندالیلینى دەگاتە سەهارا تەرکیزمان یەک دەگرێتەوە لەگەڵ ڕوحدا و بەمەش دەگەین بە چێژى مێدیتەیشن.

شنەبای سارد

کوندەلینی شنەبایەکی سارد و بێدەنگە، ئەم هەوا ساردە ئەتوانرێ لە سەر تەوقە سەر هەستی پێ بکرێت، لە ناو لەپی دەستماندا، لە لەشماندا لە شوێنی چاکراکان و نادیس (چەناڵەکاندا) وە لە ژێر پێماندا٠ سەرەتا ئەشێ تەنها لە سەر دەستەکانمان هەستی پێ بکەین، یان لەسەر سەرمان، بەڵام کاتێ لە ڕووی پراکتیکیەوە بەرەو پێش ئەچین، شنە با ساردەکە بەهێزتر و بەهێزتر ئەبێت٠

ئامانجی ساهاجا یۆگا ئەوەیە کە هەست بەو هەوا ساردە بکەیت بەردەوام، ئەگەر توانیت هەست بەو هەوا ساردە بکەیت، ئەوە واتای وایە ئێمە لە حاڵەتێکی پێگەیشتوبی تەواوداین٠ ئەو دۆخەیش باڵانسمان دەکات٠ ئیتر بیر ئەکەینەوە و پلانی باشتر دادەنێین، وە ڕوو لە دۆخێکی باشتر ئەکەین، ئەبینە خاوەن هێزێکی وا کە ژیانمان باشتر بەڕێوە بەرین، قەناعەت و مورتاحیەکی زۆرمان پێ ئەبەخشێت٠ بوونی قەناعەت، دوورمان ئەخاتەوە لە تەماح و توڕەیی و کەلەڕەقی و ڕاڕایی، وە هەر یەک لەو شتانەی کە توشی بێتاقەتیمان ئەکات لەگەڵ خۆماندا٠

یاسای گشتی نوکی پەنجە بریتیە لە هەست کردن بە ساردیەک کە نیشانەی ئەوەیە کە ئەو سەنتەرە یان چەناڵە پاکە و لە دۆخێکی باشایە، هەست کردن بە مێروولە کردن یان گەرمی یان هەوای گەرم ئەوە نیشاندەدات کە وزەی کوندەلینی بە تایبەت لەسەر ئەو چاکرایە یان ئەو چەناڵە ئیش ئەکات و پاکی ئەکاتەوە٠

ساجا یۆگا ڕێبازێکە کە بە پاکی خواستەکان قایلکراوە دەتوانین بڵێن، لەڕێگەی ئامێرێکەوە، یان ئەو ووزەیەی کە بە کۆنداڵینی بانگدەکرێت کە لە ئێسکە سێگۆشەییەکەدایە٠ هەموو کاتێک لەوێیە٠ هەموو ئادەمیزاتێک ئەم ووزەیەی هەیە لە ئێسکە سێگۆشەییەکەدا٠ ئێستا ئەم ووزەیە نیشتەجێیە لە ئێسکە سێگۆشەییەکەدا لە هەموو ئادەمیزاتێکدا کە بنکەی بڕبڕەی پشتە٠ کە بە ئێسکی سمتە جوڵە ناودەبرێت٠ ئەمە ئەوە نیشاندەدات کە خەڵکەکان زانیویانە کە ئەمە ئێسکێکی پیڕۆزە لە یۆنان وە بە ئێسکی سمتە جوڵە ناویدەبەن٠ زانیاریەکان دەربارەی کۆندالینی زۆر دەمێکە لەلایەن خەڵکەوە زانراوە٠ بەڵام ئێستا چۆن بەخەبەری بهێنینەوە، دەکرێت لەڕگەی ساجاها یۆگاوە تێبگەیت٠ کاتێک ئەم کۆندالینیە بەرز دەبێتەوە، شەش ناوەند تێدەپەڕێنێت٠ حەوتەمین ناوەند پاسەوانی بێگەردیەکەی ئەم کۆندەلینیە دەکات٠ وە کاتێک بەرز دەبێتەوە بەناو ئەم شەش ناوەندە، ڕوناکیان دەکاتەوە و یەکیاندەخات وە لەدوایدا دەچێتە ناو سەنتەری حەوتەم کە ئێمە بە کۆتا سەنتەری گەشەکردن ناویدەبەین٠ ئەم ناوەندە دەکەوێتە ناوچەیەک کە ئێسکێکی زۆر نەرم بووە لەسەر سەرت کاتێک کە لە دایک بوویت (مەڵاشوو)٠ ئەم ناوەندە داخراوە بەدرێژایی کەشەسەندی منداڵەکە وە دواتر کە کۆندالینی بەرز دەبێتەوە، دەچێتە ناو ئەم ناوەوندە شنەبایەکی سارد دەردەکات لەسەر سەری خۆتەوە٠ لەوانەیە لە سەرەتادا گەرم بێت بەڵام دواتر کەمیک سارد دەبێت٠ هەروەها، دەستدەکات بەناردنی لەرینەوەیەک (هەززە) یەکی فێنک لە سەر و پەنجەکانت دا٠ ئەمە هێشتا تەواو نەبووە دەبێت زیاتر ڕاهێنان بکەیت بۆ بەرزکردنەوەی کۆندالینی، دامەزراندنی بەشێوەیەکی هەمیشەیی، هەتاوەکو باری خۆبەدیهێنان بەدەست دەهێنیت٠

شری ماتاجی نیرمالا دێڤی

ڤیدۆکان

زۆرترین ڤیدیۆکان

کۆندەلینی هەموو شتێک دەربارەی تۆ ئەزانێ

پرۆگرامی گشتی ٢٠٠٠ ئه‌مه‌ریکا

پڕۆگرامێکی گشتی ٢٠٠٢ ئه‌مه‌ریکا