وانە ٢ – هاوسەنگ کردن

گه‌شته‌کانی کوندالینی به‌درێژای جه‌سته‌ت له‌ ڕێگه‌ی سێ که‌ناڵی ووزه‌وه‌یه‌، یان نادییه‌کان، سێ نادییه‌که، که‌ناڵی چه‌پ، که‌ناڵی ڕاست و که‌ناڵی ناوه‌ندن. هه‌رسێکیان به‌ ته‌واوی کار ده‌که‌ن پێکه‌وه‌ بۆ یه‌کخستن و هاوسه‌نگکردنی ڕژانی کوندالینییه‌که‌ت. هه‌روه‌ها هه‌ریه‌که‌یان‌ ڕۆڵیان هەیە له‌ درێژه‌دان به‌ سۆزه‌کانت، مەزاجت وە ته‌ندروستی جه‌سته‌ت.

هه‌ریه‌ک له‌ چاکراکان لە هه‌رسێ که‌ناڵه‌که‌دا هەن‌. کاتێ که‌ کوندالینی به‌رزده‌بێته‌وه‌ به‌ که‌ناڵی ناوه‌ڕاستدا خۆراک دەدات بە هه‌رچاکرایه‌ک، ناوه‌ڕاست، چه‌پ و ڕاستی هه‌موو چاکرایەک. وه‌پاشان ده‌گاته‌ دواهه‌مین چاکرا که‌ ناسراوه‌ به‌ ساهاسرارا.

هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ماوه‌یه‌کی زۆر کورتدا ڕووده‌ده‌ن به کتوپڕی‌. هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی وزه‌ی کوندالینی له‌ڕاستیدا واتای به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌و تاڵه‌ ده‌زووانه‌ی ووزه‌ی کوندالینییه‌.

لای چەپ کاردەکات بۆ هەستەکانت لەگەڵ ئارەزووەکانت، لای ڕاست کار دەکات بۆ کارە جەستەییەکان وە هزریەکان. وە ڕارەوی ناوەڕاست کە ئێمە ناوی لێ دەنێین “شوشومنا” کە بۆ سەرکەوتنی خۆمانە ئامادەبە٠

شری ماتاجی نیرمالا دێڤی

کۆندالینی - باندان

هەموو کات پێش مێدیتەیشن و دوای مێدیتەیشن چەند ڕاهێنانێک ئەنجام دەدەین پێی دەوترێت باندان کۆندالینی. بەشی یەکەم نیشانەی خواستی ئێمەیە بۆ بەرزکردنەوەی وزەی خۆمان وە بۆ بە بەرز هێشتنەوەی ئەم وزەیە بە درێژای ڕۆژەکە. بۆ ئەمە دەستی چەپمان کە دەستی خواستی ئێمەیە لەسەر ئێسکی ‌حەوزمان دادەنێین بەهێواشی بەدرێژایی بڕبڕەی پشتمان بەرزی دەکەینەوە  وە بە دەستی ڕاستمان کە دەستی کرداری ئێمەیە بە جوڵەیەکی بازنەیی بەدەوری دەستی چەپدا دەیهێنین کاتێک گەیشتیتە سەرەوە گرێیەکی لێدەدەیت بەو هێمایەی کە وزەکەت گرێ دەدەیت تاوەکو بمێنێتەوە. ئەمە بۆ دوو جاری کە دووبارە دەکەینەوە. جاری سێیەم سێ گرێی لێدەدەین. بەهێمای هەر کەناڵێکی وزەی ئێمە.

بەشی دووەم هێمایەکە وەک قەڵخانی پارێزگاری ئێمە کە خۆمان بۆ خۆمانی دادەنێین. لێرەدا دەستی چەپمان لەسەر ڕانمان دادەنێین وە بەدەستی ڕاستمان وزەی خۆمان بڵاودەکەینەوە لە لایەک بۆ لاکەی دیکەی جەستەمان و بە پێچەوانەوە، شێوەیەکی وەک پەلکەزێڕینە دروست دەکەین. ئەمە حەوت جار دووبارە دەکەینەوە، هەر جارەی بۆ ناوەندی وزەیەک.

ئەم ڕاهێنانە دەبێت پێش مێدیتەیشن و دوای مێدیتەیشن بکرێت وە هەروەها بەیانیان پێش چونەدەرەوە لە ماڵ و چون بۆ کار  بۆ پارێزگاری کردن لە خۆت بە درێژایی ڕۆژەکە.

هاوسەنگ کردن بۆ چەناڵەکان

کرداری سادەی دانیشتن لەسەر زەوی، یارمەتیدەرە بۆ تێرکردن و هاوسەنگکردنی سیستمی ناوەکی وزەکەت٠ جەستەت وە چاکراکانت یان ناوەندی وزەکانت پێک هاتوون لە پێنج توخمەکانی سروشت٠ زەوی، ئاو، هەوا، ئاگر و ئیثەر٠ هەر توخمە بەکاردێت بۆ پڕکردنەوە و پاککردنەوەی سیستمی ناوەکی وزە٠ توخمی زەوی بە تایبەتی ناوەندێکی  بەهێزە بۆ تێرکردنی ناوەندی وزەکانت بەهۆی توانای سروشتییەوە بۆ هەڵمژینی وزەی نەرێنی لە ناوماندا٠ بۆ ئەوەی بە تەواوەتی سیستمی ناوەکی وزەکەت هاوسەنگ بکەیت، لەسەر زەوی دانیشە بە چوار مەشقی و بە ئیسراحەت وە پشوو بدە٠

زۆر گرنگە کە ڕاستەوخۆ لەسەر زاوی دابنیشیت لە بری ڕاخەرێک یاخود فەرشێک٠ هەردوو دەستت بخەرە سەر زەوی لە تەنیشتجومگەی  ڕانتەوە، لەپی دەستت ڕووی بەرەوخوار٠ بۆ ئەزموونێکی پاککرندەوەی قووڵتر، ئەم دەستەواژەیە چەند جارێک دووبارە بکەرەوە دایکە زەوی، تکایە هەموو ڕێگرییەکان لابه ره   وه نەرێنییەکان لابەرە لە سیستمی ناوەی وزەکەمدا٠

دواتر، لای ڕاست و چاپت هاوسەنگ دەکەیت٠ ده بێت هەر لایە و نزیکەی ٢-٣ خولەکی بێ بچێت٠ ئەگەر لەسەر زەوی دانیشتووی، لای چەپت هاوسەنگ دەکەیت بە خستنی دەستی ڕاستت بۆ سەر زەوی٠ ئەگەر لەسەر کورسی دانیشتووی، دەستی ڕاستت ڕووبکەرە زەوی٠ دەستی چەپت لەسەر کۆشت کراوە، لەپی دەستت بۆ سەرەوە، بە بێدەنگی لە دڵەوە داوابکە  “وزەی ناوەکی، تکایە هەموو ناهاوسەنگییەکانی لای چەپم لاببە بەرەو دایکە زەوی٠”

بۆ هاوسەنگکردنی لای ڕاست، دەستی ڕاستت بخەرە سەر کۆشت، لەپی دەستت بۆ سەرەوە، دەستی چەپت بنوشتێنەرەوە بۆ سەرەوە، لەپی دەستت ڕووەو پشتەوە٠ بە بێدەنگی داوابکە لە دڵەوە “وزەی ناوەکی، تکایە هەموو ناهاوسەنگییەکانی لای ڕاستم لاببە بەرەو ئیثەر یاخود ئاسمان٠”

ئینجا هەردوو دەستت بخەرەوە سەر کۆشت، لەپی دەستاکانت بەرەو سەرەوە٠ بە خواستێکی پاکەوە و لە دڵەوە، داوا بکە “ وزەی ناوەکی، تکایە دۆخی مێدیتەیشنم پێ ببەخشە٠ ”ئەم دەستەواژەیە ٢-٣ جار دووبارە بکەرەوە، سەرنجت بەرەو بەشی سەرەوەی سەرت ئاڕاستە بکە٠ ئەم تەکنیکە هەروەها دەکرێت ئەنجام بدرێت بە دانیشتن لەسەر کورسییەک بە پێی پەتی لەسەر زەوی٠

مێدیتەیشنی بەیانیان

مێدیتەیشنی بەیانیان یارماتی ڕۆژەکەت دەدات کە زیاتر پۆزێتڤ بێت.

دابنیشە وە لەپی دەستەکانت بەرەو سەرەوە و لەسەر ڕانەکانت دایبنێ. کۆندالینیەکەت بەرز بکەرەوە و باندان ئەنجامبدە. چاوەکانت دابخە. چاودێری هزرەکانت بکە و ئارامبە ئەگەر بیرۆکەیەک بە مێشکتدا هات لەبیری خۆتی بەرەوە. بیرۆکەکان وردە وردە کەمدەبنەوە وە کەلێنەکانی بەینیان زیاد دەکات. ئەگەر خەیاڵت ڕۆشتوە، بڵێ ”بیروهۆشم لەکوێیە؟”. بیروهۆشت دەگەڕێنێتەوە بۆ ڕۆحت وە بیرکردنەوەکانت دەوەستێنێت. هەوڵبە بیناسیتەوە لەگەڵ گیانیت بە ووتنی ”من ڕۆحیانەتەکەم، نە ئەم جەستەیەم نە بیرۆکاکانم”. ئەگەر هێشتا بیرۆکەکان لە مێشکتدا ماون، یان هەچ کاتێک بیۆکەکان هاتن دەتوانیت بڵێیت ”ئەم بیرۆکەیە نا” وە بیرۆکەکان بەهێواشی  نامێنن.

هەروەها دەتوانیت بڵێت “من هەمووکەسێک دەبەخشم” بەدڵسۆزیەوە  لەدڵەوە ئەمە بڵێ زۆر زیاتر کاریگەر دەبێت. ئەگەر تۆهۆشیارێکی بێ ئەندێشەیت، پشوو بدە و چێژ لەمێدیتەیشن ببینە. بەردەوامبە لە چاودێریکردنی بیرۆکەکانت. سەرنجەکانت لە ناختا هەڵبگرە هە بزانە چۆن هەستدەکەیت. دەبێت هەست بە هێمنی و ئاسوودەیی بکەیت. لەکۆتاییدا، هەوڵبە سەرنج بخەیتە سەر چاکرای ساهاسترارا، لەسەر سەرت، بۆ چەند خولەکێک. کۆندالینیەکەت بەرز بکەرەوە و باندان ئەنجامبدە.

مێدیتەیشنی ئێوارە

مێدیتەیشنی ئێواران یارمەتی پاککردنەوەی چاکرا داخراوەکان ئەدات و هاوسەنگت ئەکات. باشترین شت ئەوەیە کەپێش نوستن ئەنجامی بدەیت.دەتوانیت مێدیتەیشنی ئێواران بەم شێوەیەی خوارەوە ئەنجام بدەیت.

  • کوندالینی باندان ئەنجامبدە
  • کەناڵەکانی لای چەپ و لای ڕاستت هاوسەنگ بکە
  • مێدیتەیشنی خودناسین دووبارە بکەرەوە لە ڤیدیۆکەدا
  • کوندالینی باندان ئەنجام بدەرەوە

ڤیدۆکان