
یۆگا جییە؟
یۆگا مانای یەک بوون لەگەڵ ڕۆحت و هێزی دروستکەری گەردوون.
سیستەمی یۆگالە هندستان چواردە هەزار ساڵ پێش ئێستا دامەزراوە لەلایەن توێژەری مەزن پاتانجالی. کتێبێکی نوسیوە کە باس لە هەشت پێکهێنەرەکەی (ڕێگای ڕۆحی) دەکات لە یۆگایا کە دەبێت ئەنجامبدرێت. ئاشتانگاکان.
مەبەست لە باسکردنی هەموو ئەم ڕێگایانە بۆ بەدەستهێنانی خودناسینە و درێژەپێدان و دامەزراندنیەتی لە ژیانتا.
پاتانجالی ئەوەی ڕوونکردۆتەوە کە دەبێت خودناسین وەربگریت وە چۆن گەشە دەکەیت لە خودناسیندا. کاتێ لە خودناسیندا گەشە دەکەیت، گەشە بە کەسایەتیەک دەدەیت کە هەموو جیهان وەک یەک ببینیت. ئەگەیت بە سەلامەتی.
یۆگا بریتی نییە لە
یۆگا مانای ئەو ڕاهێنانە جەستەییانە نییە کە ئەمڕۆ خەڵکێکی زۆر ئەنجامی ئەدەن. ئەوە نییە لەسەر سەر بوەستیت و ئاساناکان ئەنجام بدەیت. بۆ کێش دەبەزاندن نییە.
ڕاهێنانە جەستەییەکاتی یۆگا (ئاسانا) یان تەکنیکی هەناسە (پرانایاما) بەشێکی زۆر زۆر بچوکی سیستەمی یۆگان. ئەوانە مەبەستی سەرەکی نین. تەنها لە دوای خودناسین ئەشێت بە وریاییەوە بەکاربهێنرێت.
مێدیتەیشن چییە؟
مێديتەيشن تەکنيکێکی ئاسان و سودبەخشه. يارمەتی کەمکردنەوەی فشار وباشتربوونی لەش ساغی دەدات. سەرنجت لە شتەکان باشتر دەکات و يارمەتی خەڵک دەدات کە زياترسەنتەری خۆیان ڕاگرن و باشتر هاوسەنگ بن. هەرکەسێک بێت دەتوانێت بيکات. هەروەها بێ بەرامبەرە.
گرنگە کە تێ بگەین لەوەی مێدیتەیشن شتێک نییە ئەنجام بدرێت، بەڵکو دۆخێکی ئاگاییە کە تیایدا بیر ناکەینەوە، بۆ گەیشتن بەم دۆخە، پێویستە لە هەموو بیرکردنەوەکان بگەڕێیت تاوەکو بڕۆن٠
لە سەرەتادا، لەوانەیە گران بێت کە بگەیتە بیر نەکردنەوە و ئاگات لە خۆت بێ، تەنانەت بۆ چەند دەقەیەکیش بێ لە ڕۆژێکدا، بەڵام بە گوێ گرتن لە وتارەکانی شری ماتاجی، زۆر تەکنیکی بنەڕەتی فێر ئەبی، کە یارمەتیدەرن بۆت بە ئاسانی و بە کۆششێکی کەمتر بتوانی بگەیتە ئەو دۆخە٠
ئاگایی بێ ئەندێشە یەکەمین هەنگاوە لە ڕێگایی گەیشتن بە دۆخی مێدیتەیشن٠
مێدیتیشن بریتی نییە لە
مێدیتەیشن بریتی نییە لە بیرکردنەوە. مێدیتەیشن ترکیز کردن و کۆششی عەقڵی و لەدەستدانی کۆنترۆڵ یان لەدەستدانی ئاگایی ناگرێتەوە.
مێدیتەیشن تەنها ڕێگەیە کە گەشە بکەیت، لەبەرئەوەی کاتێ مێدیتەیشن دەکەیت، تۆ لە بێدەنگیدایت. تۆ لە ئاگایی بێ ئەندێشەدایت. وە ئاگاییت گەشە دەكات٠
شری ماتاجی نیرمالا دێڤی
سودی میدیتەیشن
- تەرکیزت بەقوەت دەکات
- شێوازی خەوتنت باشدەکات
- یارمەتیت دەدات کەبڕیارێکی باشتر بدەیت
- ئاشتی و ئارامیت پێدەبەخشێت
- دودڵی و دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە
- پەرەبە توانای گفتوگۆ کردنت دەدات
- بڕوا بەخۆ بوونت زیاد دەکات
- فشارو خەمۆکی کەمدەکاتەوە
- یارمەتیت دەدات سەرکەوتو بیت
چۆن دابنیشیت لە کاتی مێدیتەیشندا؟
ئەتوانی بە چوارمشقی لەسەر زەوی دانیشین، یان لەسەر کورسیەک دانیشین و هەردوو قاچمان بخەینە سەر زەوی٠
مێديتەيشن چۆن کار دەکات؟
مێديتەيشن شتێکی ناوازەيە چونکە زۆربەی خەڵک بە خێراييەکی کەم هۆشياريەکی بێ ئەندێشە بە دەست دەهێنن. هۆشياريی بێ ئەندێشە ئەو حاڵەتەيە کە مێشکت ئارامە و بەرە بەرە لە سەرقاڵ بوون بەتاڵ دەبێتەوە.
ئەو ئاشتييەی کە لە ئەنجامدا بە دەستت دەکەوێت هۆشت دەگەڕێنێتەوە شوێنی جێگيری، ڕوونی و سەرنج. تۆلە حاڵەتی بيرکردنەوە و هەستی نەرێنی دەسڕيتەوە تاوەکو هۆشێکی ساف و پووخت دەربکەوێت.
مێدیتەیشن کپ کردنی ئەندێشەکانتە وە چوونە ناو ئەو زەریا قووڵەی کە لە ناوتاندایە٠
شری ماتاجی نیرمالا دێڤی
ناوەندەکانی ووزە چين؟
حەوت بنکەی ووزە هەن (کە ناسراون بە ناوە سانسکريتەکانيان، چاکرا) لە لەشی مرۆڤ. ناوەندەکانی ووزە خاڵی ڕگرن کە کۆنتڕۆڵی زۆر لايەنی جەستەيی،دەروونی، سۆزداری ژيانمان دەکەن. زۆر جار زەحمەت لە ژياندا دەتوانرێت بگەڕێنرێتەوە بۆ نا هاوسەنگی يان قەپات بوونی يەکێک يان زياتر لە يەکێک لە ناوەندەکانی ووزە. ناوەندەکانی ووزە بەستراون بەهۆی چەند دەربەندێکەوە هەندێ جار ئاماژەيان پێ دەکرێت بە ناوە سانسکريتەکەيانەو، نادی.
سيستەمی سەبتڵ (وزەی ناوەکی) چييە؟
سيستەمی سەبتڵ تۆڕێکی ناوەندەکانی ووزەیە وە دەربەندەکانی ناوی لەو شوێنەی کە ووزەی ناووەکی هەڵدەقووڵێت. مێديتەيشن يارمەتيت دەيات کە فێرببيت چۆن هەست بکەيت، تێ بگەيت و لە دواييدا بەکاری بهێنيت، سيستەمی سەبتڵ (وزەی ناوەکی). بۆ بەدەست هێنانی بڕوا بەخۆ بوون. ئەم پڕۆسەيە دەست پێ دەکات بە بەرز کردنەوەی ووزەی ناوەکيت. دەست پێدەکات لە سمتەجوڵە لە بنکەی بڕبڕەی پشتت، ووزەکە بە ناو هەموو ناوەندەکانی ووزە، کردنەوەيان، پاک کردنەوەيان و چالاک کردنيان.پاش ئەوەی ووزەکە کۆبۆوە لە کۆتا ناوەندی ووزە کە دەکەوێتە تاجی سەر. بەڕەڵا دەکرێت لەو ڕووبەرەی کە لە (فۆنتانیلی) لە تاجی سەر بووە لەوەو پێش. لەو کاتەدا، تۆ لە ڕاستيدا دەتوانيت “هەست بەو ووزەيه بکەی کە لە ناوەوەيە،” لە شێوەی هەوايەکی سارد، يان هەندێک جار هەوايەکی گەرم، لە لەپی دەستتدا.
کوندالینی تەنها بە ئامادەبوونی ڤایبرەیشنە پاکەکان بەخەبەردێتەوە. لەم سەردەمە نوێیەماندا. کوندالینی تەنها بە ئامادەبوونی شری ماتاجی یان فۆتۆکەی بەخەبەردێتەوە.
شری ماتاجی کێيە؟

لە ۱۹۷٠، شری ماتاجی نيرمالا دێڤ تەکنيکێکی تازەی مێديتەيشنی پەرەپێدا بەو باوەڕەی کە کردنەوەی ووزەی ناوەکی يەکێک و بەدەست هێنانی باوەڕ بەخۆ بوون لە ڕێی هۆشداری بێ ئەندێشە، دەبێت بەردەست بێت بۆ هەموو ئەوانەی کە بە دوايدا دەگەڕێن. لەو کاتەوە، ئەو گەشتی کردووە بە جيهاندا بۆ فێر کردنی خەڵک و قسە کردن دەربارەی ئاشتی جيهانی. شری ماتاجی خەڵاتی ئاشتی نەتەوە يەکگرتووەکان پێ بەخشراوە، لەگەڵ چەند شتێکی ديکەدا، بۆ دەستکەوتەکانی و فێر کردنەکانی. شری هەروەها نەخۆشخانەيەکی دامەزراندووە، دامەزراوی توێژينەوە و هەتيو خانەيەک لە هندستان. ئەمڕۆ، ملێۆنەها خەڵک لە گەورە و بچووک چێژ لە سودەکانی ئەم مێديتەيشنە وەر ئەگرن لە زياد لە ۹٠ ووڵات لە هەموو جيهان.
شری ماتاجی نيرمالا دێڤ لە ۲۱ ی ئازاری ۱۹۲۳ لە چينداوارا، هندستان لە دايک بووە. کاتێک گەنج بووە شری ماتاجی لەگەڵ ماهاتما گاندی کاری کردووە لە شەڕ کردن لە پێناو سەربەخۆيی هندستان. تێ ڕوانينی ئەو بۆ ئاشتييەکی جيهانی و يەک گرتوويی بەردەوامی بە خەونەکانی ئەدات لەسەر ئاستێکی ڕۆحانی. بۆ بە تەواوەتی تێگەيشتنی سيستەمی لاشەی مرۆڤ، شری ماتاجی بەشی پزيشکی دەخوێنێت لە کۆلێژی لاهۆری پزيشکی. لە دوايدا زانياريەکانی ئەو بردی بەرەو داهێنانی ێۆگای ساهاجا، بنەمايەک بۆ مێديتەيشنی ساهاجا. دوای ئەوە، شری ماتاجی گەشتی کردووە بە شێوازێکی زۆر بۆ فێر کردن و ڕۆشنبير کردنی خەڵک لە هەموو جيهان. لە هندستان، شری ماتاجی نازناوی “دايک” ی وەرگرتووە لەسەر بنەمای بەهێزی، خۆشەويستی، و دڵسۆزی. ناسراو بە کەسێکی گورج و گۆڵ و قسە کەرێکی بەهرەدار لە جوڵاندنی هەستی جەماوەر و هەروەها مامۆستايەکی بەهرەدارە، ژيانی شری ماتاجی تەرخان کرابوو بۆ بڵاو کردنەوەی نامەی ئاشتی و يەکێتی بۆ ئامادەبوان لە هەر شوێنێک.
مێدیتەیشنی ساهاجا یۆگا چییە؟
ساهاجا یۆگا ڕێبازێکی ئەنجامدانی مێدیتەیشنە کە گەشەسەندنێکی کتوپڕ دروست ئەکا لە هۆشیاری مرۆڤدا. لەلایەن شری ماتاجی نێرمالا دێڤی یەوە داهێنراوە لە ساڵی ۱۹۷۰ وە هەتاوەکو ئێستا بەردەوامە و بە تەواوی جیهاندا بڵاوبۆتەوە.
ساهاجا یۆگا بە بەخەبەر هێنانەوەی ئەو وزەیەی ناخمان دەست پێ ئەکا کە پێی ئەڵێن کوندەلینی. ئەم بەئاگا هێناوەی ناخە زۆر دەستەواژەی بۆ بەکار دێت، وەک: خود ناسین، دووبارە لەدایکبوونەوە، ڕووناکبوونەوە، ڕزگاربوون، مۆکشا، ساتوری.
مێدیتەیشنی ساهاجا یۆگا لە زۆر لایەنەوە ئەتوانێ یارمەتیت بات. ئەمە جۆرێک نییە لە بەردەوام دووبارەکردنەوەی دەنگێک یان قیژەیەک و هاوارێک، یان خاڵێک بێت و بڕۆیت بۆی، وەک ئەوەی ئەوترێ بەناو هەوادا ئەفڕیت و شتی لەو بابەتە، نا نەخێر. مێدیتەیشن بە یەک شێوە ئەنجام ئەدرێت ئەویش بە ڕۆشتنە ناو ناخی خۆت.
بۆچی ساهاجا یۆگا شتێکی دەگمەنە؟
ساهاجا یۆگا بە خودناسین دەستپێدەکات لەبری ساڵانێک لە تەکنیکەکانی پاککردنەوە و تۆبەکردن. لەپاش خودناسین، دەتوانیت بزانیت کێشەکانت لەکوێدایە و بەگوێرەی ئەوە چاکراکانت پاکدەکەیتەوە.
ساهاجا یۆگا ڤێرژنێکی گەشەسەندووی سیستەمی یۆگای تەقلیدییە. شری ماتاجی نێرمالا دێڤی، دامەزرێنەری ساهاجا یۆگا، ئەم چەند ساڵەی لە ڕاهێنانکردن بچوک کردۆتەوە لە ١٠ خولەکدا. بەبێ شوێنکەوتنی ئەم هەنگاوە قورسانە، ئەتوانیت خودناسین وەرگریت و بەشێوەیەکی خۆڕسکی ئەزمونی ڕۆحی خۆت بکەیت. شری ماتاجی پەرەی بە سیستەمی یۆگای تەقلیدی داوە بو سیستەمێکی نوێ کە پێیدەوترێت ساهاجا یۆگا.
دەتوانیت دووجار لە ڕۆژێکدا بچیتە مێدیتەیشنەوە بۆ پاراستنی هاوسەنگیت. هەموو کەس ڕیگەپێدراوە و بێبەرامبەرە. پێویستت بەوە نییە کە هیچ شتێک بکەیتە قوربانی لە ژیانتدا.
لە ساهاجا یۆگادا، پێویستت بە ئەنجامدانی ئاسانا یاخود پرانایاما نییە. چونکە زۆربەی کات، ئەوانە پێویست نین. ئەتوانیت چاکراکانت ڕاست بکەیتەوە لەڕێی وزەی کوندالینیتەوە.
ئەتوانیت ئەزمونی ڕۆحت هەبێت کە سەرچاوەی خۆشی و خۆشەویستییەکی پاکە. ئەتوانیت هەست بە ڤایبرەیشنەکان بکەیت کە ئەڕژێتە ناو دەستەکانتەوە.
مێدیتەیشنی بەکۆمەڵ
لە ساهاجا یۆگایا، مێدیتەیشنی بەکۆمەڵ زۆر یارمەتیت ئەیات تاکو بەرەو پێش بچیت. وە بەئاسانی ئاگایی بێ بیرکردنەوە بەدەست دەهێنیت. تەنها مێدیتەیشن لە ماڵەوە ئەنجامێکی باشت نایاتێ. بۆیە پێویستە بەشداری مێدیتەیشنەکانی هەفتانە بیت.
میدیتەیشن کردن بەتەنها
رۆژانە بەلایەنى کەمەوە یەک جار لە مالەوە میدیتەیشن بکە تا ئەو چیژە وەربگرى کە هەفتانە بە گرووپ دەیکەن. گونجاوترین شۆین بۆ کردنى میدیتەیشن بەتەنها شۆینیکى بیدەنگ و دوور لە قەلەبالخییە. کاتیک هەلبژیرە بەیانیان یان ئیواران بۆ ماوەى ٥ بۆ ١٠ خولەک راهینانى میدیتەیشن بکە، رۆژانە بە کردنى تەنها ١٠ دەخولەک میدیتەیشن ئەنجامیکى پۆسیتیف بەدەست دەهینیت.